بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە هەوڵی ناوەندەکانی بەدواداچون و لێکۆڵینەوەکان دەربارەی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و مۆبایلە هۆشمەندەکان ، ئەوە دەرکەوتووە کە بەکارهێنانی دیسکتۆپ و لاپتۆپ بە رێژەی  %20 کەمی کردوە.

لە هەواڵێکی دەزگای کۆمسکۆڕی جیهانی دا هاتووە کە رێژەی بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر زۆر بەخێرای روو لە دابەزینە، وە هۆکاری ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ بەکارهێنانی مۆبایلە هۆشمەندەکان لەلایەن خەڵکەوە بە تایبەتی لە چینی گەنجان.

لەهەمان کاتدا ۆڵ ستریت جۆرناڵیش بەهەمان شێوە ئاماژەی بەم داکشانە کردوە و رایگەیاندوە کە لەبەرامبەر ئەوەدا رێژەی بەکارهێنەرانی مۆبایلە هۆشمەندەکان زۆر بە خێرایی روو لە زیاد بوونە.

هەر ئەمەشە کە وای کردووە تەواوی کۆمپانیاکانی بواری دروست کردنی ئامێرە تەکنەلۆژیەکان و کۆمپیوتەرەکان زۆرترین هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ دروست کردنی بەرزترین تایبەتمەندی لە مۆبایلە هۆشمەندەکان.
بە جۆرێک بەشێک لە کۆمپانیاکان دەستبەرداری دروست کردنی لاپتۆپ بوونە و هەموو تواناکانی خۆیان بۆ مۆبایل و تابلێت تەرخان کردووە.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.