نووسه‌ر ئه‌وه نییه بابه‌ت پر بكات له رسته‌ی ته‌كنه‌لۆژی ، به‌لكو یه‌ك كار ده‌كات بێ گوێدانه هیچ شتێك ، نووسه‌ره‌كان له‌سه‌ر یه‌ك بنچینه كار ده‌كه ن ئه‌ویش پێشهاته‌كان و رۆژنامه‌كان و هه‌واله‌كان ، ئه‌وه‌ی كاری نووسه‌ره‌یاتی كردبێت ئه‌زانێت چۆنییه كه زۆر له نووسه‌ره‌كان بروای به‌و شته هه‌یه كه ئه‌ی نووسێت ، ئه‌وه‌ی نووسه‌ره‌كان ئه‌ینووسن به‌رز ئه‌ینرخێنن كه ئه‌مه‌ش ئه‌بێته سه‌ركه‌وتتن ، زۆر له نووسه‌ره‌كان بابه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر شێوه‌ی پرسیاركردن ، گومانكردن … هتد
لێره‌دا پرسیاری ئه‌وه‌ت بۆ دروست ئه‌بێت چۆ بتوانین ببین به نووسه‌ر؟
زۆر كه‌س ئه‌یه‌وێت ببێت به‌نووسه‌ر به‌لام ناتوانێن قسه‌ی بازار واز لێبهێنیت و بیكات به قسه‌ى ئه‌كادیمی، كه ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی ئاسته‌نگی بۆ نوسه‌رانى تازه ، چونكه زۆر له نووسه‌ره‌كان ئه‌و زانیارانه‌ی هه‌یانه ئه‌یانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی باش ده‌ری ببرن ، به‌ڵام له كاتێكدا نه‌توانى ووشه و رسته‌ى ئه‌كادیمیى بنوسیت ،ئه‌وا گرفتت بۆ دروست ئه‌كات ، زۆر له‌نووسه‌ره‌كان گرنگی ده‌ده‌ن به خالبه‌ندی و كه ئه‌مه‌ش خالێكی گرنگه كه ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت ببن به نووسه‌ر.
بۆیه ئه‌بێت بیرمان بێت ، نووسه‌ر ئه‌بێت زۆر گرنگی به خالبه‌ند ی و نیشانه‌ی سه‌رسورمان و نیشانه‌ی پرسیار بدات چونكه كاتێك گرنگی به‌وانه نه‌یاتن پێیی ناوترێت نووسه‌ر،
بۆ هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌یانه‌وێت ببن به نووسه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا پێویسته چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كیان تێدا هه‌بێت.
1 – ئاگاداربوون و شاره‌زابون و ئه‌زموون له بابه‌تی ته‌كنه‌لۆژیا
2- كه‌سی نووسه‌ر جیاوازه له كه‌سی وه‌رگێر ، چونكه كه‌سی وه‌رگێر ته‌نیا بابه‌ته‌كان ده‌هێنێت و وه‌ریان ده‌گێریت هیچ لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك ناكات له‌سه‌ر راستی بابه‌ته‌كان به‌لام كه‌سی نووسه‌ر به‌چه‌ند سه‌رچاوه و ماڵپه‌رێكى ته‌كنه‌لۆژی باوه‌رپێكراو له‌گه‌ڵ هه‌بوونی شاره‌زایی خودی له‌و بابه‌ته ، بابه‌ته‌كه ده‌وله‌مه‌نتر ده‌كات.
3 – پێش ئه‌وه‌ی ببیت به كه‌سێكی نووسه‌ر حه‌زێكی زۆرت هه‌بێت و بۆ ئه‌و بواره و بابه‌تی ته‌كنه‌لۆژیی خوێندبێته‌وه.
4 – پێویسته كه‌سی نووسه‌ر به دووربێت له دزینی بابه‌ت له‌هه‌ر مالپه‌رێكی دیكه و كاره‌كانی به رێگه‌ی مۆله‌ت پێدان بێت.
5 – كه‌سی نووسه‌ر ئه‌و بابه‌تی ئه‌ینوسێت ئه‌زموونی له‌گه‌لیدا هه‌بێت و كاری تیاكردبێت.