بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی ئەپل کە دلخوازن بە جێلبرێک کردنی ئامێرەکانیان ئەبێت خۆشحاڵبن چونکە بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەفتەی داهاتوو جێلبێکی ئای ئۆ ئێس ١٠.٣.١ بڵاو دەبێتەوە

دوای چەند مانگ لە بڵاوبوونەوەی جێلبرێکی ئایئۆ ئێس ١٠.٢ وە چاوەڕوان ئەکرێت بەم زووانە جێلبرێکی ١٠.٣.١ دیدەنی بکەین و بگات بە دەستی بەکارهێنەرە دلخوازەکانی جێلبرێک .

تیمی Pangu لە کۆنفراسێکدا کە چەند رۆژێک ئێستە بەستیان لە ولاتی  چیندا نوسخەیەکی نموونەیی  جێلبرێکی ١٠.٣.١ نیشان دا , لەو گرتانەی لەو نمایشە کە لە تۆرە کۆمەلایەتیەکاندا بلاو بۆیەوە وا نیشان دەدات کارەکایان لەسەر ئایفۆن ٧ سەرکەوتوو بووە .

وە وتراوە ئەم جێلبرێکە لەسەر تەواوی ئامێرەکانی  64 بیتی ئەپل دەست بەکارکردن دەکات , وە بەمجۆرە چاوەڕوان ئەکەین بەکارهێنەرانی ئەو مۆبایلانەی کە لە خوارەوە ئاماژەی پێدەکەین جێلبرێکەکەیان بە دەست بگات :

iPhone 7, iPhone 7 Plus, iPhone 6s Plus, iPhone 6s, iPhone 6 Plus, iPhone 6, iPhone 5s, iPhone SEiPad Air 2, iPad Air, iPad mini 4, iPad mini 3, iPad mini 2, iPad ProiPod Touch 6G

لەگەل ئەوەی لە ئێستەدا تەنها وەک ئەگەرێکە بەلام گەر بێت بڵاوبیتەوە ئێوە ئامێرەکەتان جێلبرێک دەکەن ؟

ژێدەر : iphonehacks

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.