بڵاوبوونەوەی جۆرە لینکێک ھەموو بەکارھێنەرانی فەیسبووکی بێزارکردووە و تەنانەت ھاوڕێکانیشیان دەگرێتەوە و دواتر دەبێت داوای لێبووردن لە ھەمووان بکەن.
ئەو جۆرە ڤایرۆسە لەڕێگەی لینکێکەوە بڵاودەبێتەوە و لەکاتێکدا کلیکی لێدەکەیت دەستبەجێ تووش دەبیت، ئەو جۆرە لینکانە ماڵپەڕەکەیان باوەڕپێکراو نییە و پێویستە پێش کردنەوەی لێی دڵنیا بیت و بزانیت ماڵپەڕی لەوشێوەیە ھەیە ئەگەر دڵنیا نەبوویت لێی.
ئەگەر لەحاڵەتێکدا نەتزانی و لینکەکەت کردەوە دەبێت ھاوڕێکانت ئاگادار بکەیتەوە و پۆستەکانی سەر واڵەکەت بسڕیتەوە و ئەم ھەنگاوانە ئەنجام بدەیت بۆ رزگاربوون:
-بچۆرە سەر (Setting)ی ئەکاونتەکەت و لەوێدا بچۆرە سەر بەشی (Apps).
-دەبینیت چەند ئەپلیکەیشنێک کە نازانیت چین بۆ لیستی ئەپلیکەیشنەکانت زیادبوون و لەوێدا کلیک لەسەر نیشانەی (×) بکە و ئەو ئەپلیکەیشنانە بسڕەوە و بەوشێوەیە رزگارت دەبێت لێی.
وێنهى بهشێك له ڤایرۆسهكان
s:snnc.co