کۆمپانیای فەیسبوک بەنیازە گۆڕانکارییەکی زۆر گرنگ لە تۆڕەکەیدا بکات و ئەوەش سوودێکی زۆر بەبەکارھێنەران دەگەیەنێت.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بەڕێوەبەرانی فەیسبووک بەنیازن گۆڕانکارییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بکەن و ئەویش بۆ زیاتر نزیکبوونەوەی بەکارھێنەرانە، ئەویش بریتییە لەوەی لەکاتێکدا کەسێک کۆمێنت لەسەر پۆستێکت دەدات یان ناوت دەھێنێت لە کۆمێنتێکدا چات بۆکسێک بۆ ھەردووکتان دەکرێتەوە و دەتوانن لەوێدا قسە بکەن.

ھاوکات لەسەر کۆمپیوتەر چاتەکەتان دەکرێتەوە و لەسەر مۆبایلیش ئەوە لە مەسنجەردا روودەدات و دەتوانن پێکەوە قسە بکەن، ھەروەھا مەبەست لەوەش بۆ زیاتر نزیکبوونەوەیە لە ھاوڕێکانت و باشترکردنی پەیوەندییەکەتانە و لەماوەی داھاتوودا ئەو تایبەتمەندییە نوێیە کارا دەکرێت.
s:snnc

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.