گرنگی دان بە ئاراستەی رووناکی
لەکاتی وێنەگرتندا،زۆر گرنگە کە بایەخ بە لایەنی رووناکی و ئاراستەکەی بدرێت،باشترین شتیش ئەوەیە کە رووناکی لە پشتی ئەو کەسەوە بێت کە وێنەکە دەگرێت،چونکە ئەگەر رووناکیەکە بەرامبەر وێنەگرەکە بێت ئەوا وێنەیەکی ناروون و ناشرینمان دەستدەکەوێت و زۆر وردەکاریش لەدەست دەجێ.
لە کاتی وێنەگرتنی کەسیشدا باشترە کە رووناکی بە گۆشەی 45 بەکەسەکە بکەوێت و وێنەیەکی باشمان دەستکەوێت.
سەیرکردن لە هەموو ئاراستەکانەوە
هەنێ کات پێویست ئەکات کە وێنەکان لە ئاستێکی نزم یان بەرز یاخود هەندێ جار وێنەکان بەرەو سەرەوە یان خوارەوە بگیرێت،وە هەروەها باسترین ئیفێکتیش بۆ وێنەگرتن لە جەوێکی هەوراوی و باراناویدا ئیفێکتی رەش و سپییە.
گرنگی دان بە خاڵی گرنگی وێنە و دەوروبەرەکەی
وێنە گوزارشتە لە شتێکی سێ دووری بە دوو دووری،هەست کردنیش بە ووردی وێنەکە و دووریەکانیش لەوانەیو رەچاو نەکرێ کە هەندێ وێنەداو لەبیربکرێت،بەڵام.هەندێ جار دەتوانی بە دانانی شتێکی تر لە بەردەم خاڵی گرنگی وێنەکەدا جوانییەکی تر دەبەخشێتە وێنەکە و بە شێوازێکی باشتریش دەتوانی گوزارشت لە دووری خاڵەکە بکەیت بە ناراستەوخۆ.
وێنەکان لە کاژێرەزۆر زووەکاندا
وێنەگرتن لە کاژێرە زووەکانی رۆژدا جوانییەکی تایبەتی هەیە،بە تایبەت وێنەی شتە گەشتیارییەکان یاخود شوێنە گەشتیارییەکان ئاستێکی زۆر بەرزت دەداتێ بۆ وێنەکەت و زۆریش پێویستت بە رووناکی زۆر نابێ ودەتوانی بە ئیفێکتێکی سادە وێنەکەت ئەوەندەی تر جوان بکەیت.
ئامادهكردنى :ئاسۆ ههورامی