توێژەرێکی ئەمنی بوونی دەرچەیەکی لەمۆبایلەکانی ئایفۆن ٦ ئێس و ٦ ئێس پڵەس ئاشکراکرد کەبوار دەدات بۆ تێپەراندنی مۆبایلەکە و بەدەستھێنانی زانیاریی تایبەتی بەبێ ئەوەی پێویست بەزانینی پاسۆردەکەی بکات.

ئەم دەرچەیە لەلایەن (خۆسێ رۆدریگیز)وە دۆزرایەوە کەلەرێی خزمەتگوزاری Siri یەوە دەکرێت.

بۆ ئەوەی بێ پاسۆرد مۆبایلەکە بکەیتەوە داوا لە Siri بکە لەتویتەر بەشوێن ئیمەیڵێکی دیاریکراو بگەرێت کاتێ کەدۆزییەوە پەنجە بەتەکنیکی ٣D Touch بنێ و بەو ھەوڵ دانانی Contact یان لایەنی پەیوەندیی نوێ بکە و بەو جۆرە دەگەیتە نێو گەلەری وێنەکان و پەیوەندییەکایش.

بۆ خۆپاراستنیش دەبێ خزمەتگوزاری Siri لەکاربخەیت  لەکاتی قفڵی مۆبایلدا.

بەکارھێنەرانی ئەم دوو جۆرە مۆبایلە بۆ خۆپاراستن لەو گرفتە دەبێ ڤێرژنی نوێی iOS ٩ دابەزێنن کەچارەسەری ئەو گرفتەی تێدایە.

 s:snnc

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.