ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه ژماره 53 له‌مۆبایلی ئایفۆن ده‌ركه‌وت، ئه‌وا له‌كاركردن ده‌وه‌ستێت، كه‌واتا نهێنی ئه‌و هه‌ڵه‌یه چییه و بۆچی كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌و هه‌ڵه‌یه چاك ناكاته‌وه؟.
كۆمپایای ئه‌پڵ له‌وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ده‌ڵێت “هه‌ڵه‌ی ژماره‌ى (53) پرۆسه‌یه‌كی ته‌كنیكییه كه كۆمپانیاكه دایناوه به‌مه‌به‌ستی پاراستن و ئه‌منییه‌تی ئامێری ئایفۆن له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی تره‌وه”.
ئه‌پڵ روونیشیكردووه‌ته‌وه كه ده‌زگایه‌كی تایه‌تیان هه‌یه به‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌ی خاوه‌ن مۆبایله‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تر نه‌توانن بیكه‌نه‌وه، وه‌ك له‌دوایین جۆری ئایفۆندا هه‌یه‌و دانراوه.
له‌كاتی له‌كاركه‌وتنی ئایفۆن و گۆڕینی رووبه‌ری پێشه‌وه‌ی لای كۆمپانیاكانی تری به‌ده‌ر لهئهپڵ كارناكات، ئه‌مه‌ش تائێستا لای ئه‌پڵ رێگه‌پێنه‌دراوه‌و ئه‌و ئامێره كارناكاتهوه، به‌ڵكو پرۆسه‌ی گۆڕین له‌ئامێری ئایفۆن پێویستی بهتهعریفی نوێ و تایبه‌ت به كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌یه.
ئامادەكردنی : دواڕۆژ