بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ئاستى كوردستان، پڕۆژه‌ى (GIS) سیستمى زانیارى هێڵكاریى له شارۆكه‌ى پێنجوێن جێبه‌جێ ده‌كرێت. خاوه‌نی بیرۆكه‌كه‌ى راى ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رنامه‌كه له سه‌رانسه‌رى كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ن.
دواى دوو ساڵ، بیرۆكه‌كه په‌سند كراوه
لوقمان خواكه‌ره‌م خاوه‌نى بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌ى (GIS) سیستمى زانیارى هێڵكاریى، به”وشه”ى راگه‌یاند كه له ساڵى 2015دا كاتێك سه‌ردانى پێنجوێنى كرد، له‌گه‌ڵ قایمقامدا له‌باره‌ى ئه‌و بیرۆكه‌یه‌وه گفتوگۆیان كردووه و بیرۆكه‌كه‌یان په‌سند كراوه.
پڕۆژه‌ى (GIS) بریتییه له سیسته‌مێكى كۆمپیوته‌رى بۆ تۆماركردن و پاراستنى زانیارییه‌كان و پێشاندانیان به شێوه‌یه‌كى هێڵكارى. سیسته‌مه‌كه هاوكار ده‌بێت له تۆماركردنێكى ورد بۆ ئه‌و بوارانه‌ى تێیدا جێ ده‌كرێنه‌وه و هه‌ڵه‌كردن به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه. بۆ نموونه له تۆماركردنى زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كاندا ده‌توانێت زۆرترین خاڵى تۆمار ده‌ستنیشان بكات، له كاتێكدا رووپێوى و تۆماره‌كانى پێشووى زه‌وى پاڵپشت به كانى و كارێزه‌كان ئه‌نجام دراون كه ئێسته زۆریان نه‌ماون، به‌ڵام ئه‌و سیسته‌مه به به‌رنامه‌ی تایبه‌ت ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
خاوه‌ن بیرۆكه‌ى پڕۆژه‌كه زیاتر گوتی “هه‌رچه‌نده له‌و كاته‌دا گه‌رمه‌ى ته‌نگژه‌ى دارایی بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندازیارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه جیاوازه‌كانى ناو پێنجوێن، خۆبه‌خشانه ده‌ستمان كرد به جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه”.
“ئێسته پێنجوێن وه‌ك یه‌كه‌م ناوچه‌ى كوردستان، پڕۆژه‌كه‌ى تێدا جێبه‌جێ كراوه و له به‌رنامه‌دایه دواتر شار و ناوچه‌كانى تر بگرێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌پێناوى زانینى سه‌رچاوه‌كانى ژێرزه‌وى و سه‌رزه‌وى كه له رێى مانگى ده‌ستكرده‌وه له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌ك ته‌واوى سامانه سروشتییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت” لوقمان وای گوت.
ئاماژه‌ى دا “تا ئێسته كه‌متر له پێنج هه‌زار دۆلارمان بۆ جێبه‌جێكردنى كاره‌كان و ورده‌كاریی پڕۆژه‌كه خه‌رج كردووه كه ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانى سنوورى پێنجوێنه‌وه دابین كراوه”.
“شه‌ش مانگ كار له پڕۆژه‌كه‌دا كراوه”
زانا ره‌حمان قایمقامى پێنجوێن، بۆ “وشه”ى دووپات كرده‌وه كه دواى زیاتر له شه‌ش مانگ كاركردن له پڕۆژه‌ى سیستمى زانیارى هێڵكاریى، سیستمه‌كه چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆ پڕۆژه‌كه‌ش سوود له بواره‌كانى كشتوكاڵ، كاره‌با، شاره‌وانى، رێگه‌وبان، گه‌یاندن و ئاو و ئاوه‌ڕۆ وه‌رگیراوه.
روونی كرده‌وه، “پڕۆژه‌كه بۆ یه‌كه‌م جاره جێبه‌جێ ده‌كرێت و بۆ ئه‌م قۆناغه‌ش له رێى سێ سه‌رمایه‌دارى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌وه بودجه‌ى پێویستى بۆ ته‌رخان كراوه، له قۆناغى دووه‌مدا دیاریكردنى سه‌رجه‌م زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ده‌گرێته‌وه و بایه‌خى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه بۆ به‌ره‌وپێشچوونى زیاترى بوارى كارگێڕییه”.
قایمقامى پێنجوێن باسى له‌وه‌ش كرد، “دواى ته‌واوبوونى كاره‌كانى پڕۆژه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنى كارى فه‌رمانگه‌كان، تێچووى دارایی و كاتى كه‌م و فه‌رمانبه‌رى كه‌مى ده‌وێت”.
پڕۆژه‌كه سوودى بۆ فهرمانگهكانى حكوومه‌ت ده‌بێت
سیروان عومه‌ر جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌كه له پێنجوێن، بۆ “وشه” نه‌یشارده‌وه كه ئه‌و سیستمه له وڵاتانى پێشكه‌وتوودا، به‌زۆرى له بواره‌كانى شارستانى كارى پێ ده‌كرێت و زیاتریش بووه‌ته هۆى به‌ره‌وپێشچوونیان، به‌و هۆیه‌وه زۆر كێشه‌ی وه‌ك نه‌مانى زانیاریی له فه‌رمانگه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، چونكه ئه‌و زانیارییانه‌ى فه‌رمانگه‌یه‌ك به‌درێژایی ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك كۆی كردووه‌ته‌وه، ره‌نگه دواتر ون بن یان نه‌مێنێت. به‌ڵام له رێى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌ك كۆ كراونه‌ته‌وه، بۆ ماوه‌ى ساڵانێكى دوور و درێژ ده‌مێنێته‌وه و له ونبوون و فه‌وتان ده‌پارێزرێت.
بۆ پڕۆژه‌كه چى كراوه؟
هاوكات به‌پێى زانیارییه تایبه‌ته‌كانى “وشه”، بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى سیستمى زانیارى هێڵكاریی له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن، وێنه‌یه‌كى شارۆكه‌كه به رووبه‌رى (1123) كیلۆمه‌تر دووجا وه‌رگیراوه، هه‌روه‌ها شاره‌دێیه‌كانى (گه‌رمك و ناڵپارێز) و ناوه‌ندى شارۆكه‌ى پێنجوێنى له‌خۆ گرتووه، ئه‌وه‌ش له رێى مانگى ده‌ستكرده‌وه ئاماده كراوه و داتاكانى سه‌رجه‌م بواره‌كانى تێدایه.