ئەمڕۆ بە بۆنەی یادی ڤالانتاینەوە کە سبەی ڕێکەوتی ١٤/٢/٢٠١٦ ئەو یادە لەسەر ئاستی جیهان بەڕێدەکرێت و تێیدا خۆشەویستان هەستی خۆیان بە چەندەها ڕێگەی جوانی جیاواز بۆ یەکتر دەردەبڕن، گۆڕانکارییەکی نوێ ڕوویداوە ئەویش دانانی نیشانەیەکی دڵە کە تیرێکی تێدایە و لە کاتی ئەکتیڤ کردنیدا لە هەندێک مۆبایلدا دەنووسێت “Your Valentine will be gift wrapped”واتە “سبەی ڕۆژی ڤالانتاین پڕ دەبێت لە خۆشەویستیی تایبەت بۆت ” دوای ئەکتیڤ کردنی هەر تێکستێک بنووسیت کە send ی دەکەیت لە شێوەی نامەیەکی داخراوی ڕەنگ سوور وەک لە سندوقێکی پێچراوی دیاریی وەهایە و بەو شێوەیە دەڕوات بۆ ئەو کەسەی بۆی دەنێریت.

ئەوەی شایەنی باسە ئەم نیشانەیە ڕەنگی سوورە و بە ڕەنگی سووریش ئەو ڕستەیە دەنووسێت، وا دیارە مەبەست لێی هیوا خواستنە بۆ بەشداربووانی فەیسبووک و بەتایبەت بەکارهێنانی بەرنامەی مێسینجەر”Messenger” کە ڕۆژێکی پڕ لە خۆشەویستی ببەنە سەر.

ئەم خزمەتگوزارییە بۆ پێدانی هەستی خۆشی و بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە و بەتایبەت دورستکردنی پەیوەندی خۆشەویستی و ئاسانکاری بۆ بەشداربووان، ئەمەش وەک سەرپڕایزێک وایە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت یادی ئەم بۆنەیە بکەنەوە لەگەڵ خۆشەویستانیاندا.

12696162_976874922405758_199272989_n 12735756_976874912405759_1266005497_n sdhsdfhgjdghdghdghdfjhdf

س:nrttv

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.