تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام كه به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه له جیهاندا، له نوێترین تایبه‌تمه‌ندی زیادكراویدا په‌خشی راسته‌وخۆی له نێوان دوو كه‌س زیاد كرد .
ئینستاگرام هاوشێوه‌ی فه‌یس بووک تایبه‌تمه‌ندی په‌خشی راسته‌وخۆی له نێوان دوو كه‌س زیاد كرد. ئێستا ده‌توانیت له په‌خشی راسته‌وخۆی ئینستاگرام هاوڕێیه‌كت زیاد بكه‌یت بۆ په‌خشه‌كه له رێگای ئه‌و هێما نوێیه‌ی كه له‌لای ده‌سته راستی خواره‌وه‌ی ئه‌په‌كه‌وه‌یه و دواتتر په‌نجه بنێ به بژارده‌ی “add” و ده‌توانیت له رێگای په‌خشی ڤیدیۆی راسته‌وخۆوه گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت.
جێی باسه، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له رابردوودا له‌ڕێگه‌ی پۆستكردنی وێنه‌و ڤیدیۆكانه‌وه هاوڕێیان له‌نێوان یه‌كتریدا ده‌یانتوانی لایك و كۆمێنت بكه‌ن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هاوشێوه‌ی سناپ چات ستۆری هه‌بوو كه ماوه‌ی 24 كاتژمێر پۆسته‌كانیان ده‌مێنێته‌وه‌و وێنه‌و ڤیدیۆ پۆست ده‌كرێت و چه‌ندین فیلته‌ریشی تێدایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دایرێكت هه‌بوو بۆ گۆڕینه‌وه‌ی گفتوگۆ‌و وێنه له‌نێوان هاوڕیان، به‌ڵام بۆ له‌مه‌ولا ده‌توانن تایبه‌تمه‌ندی په‌خشی راسته‌وخۆ له نێوان دوو كه‌س بکەنەوە .
[/su_youtube_advanced]