کۆمپانيای بەناوبانگی ئەپڵ لەدواين بەرهەميدا تايبەتمەنديەکی نايابی بۆ ئايفۆنە نوێيەکانی زيادکرد کە iPhone 6s و iPhone 6s Plus بوون ، ئەويش خزمەتگوزاری 3D TOUCH ە. ئەم تايبەتمەنديە کارئاسانيەکی يەجگار زۆر بۆ بەکارهێنەر دەکات لەکاتی بەکارهێنانی ئايفۆن ڕێژەی دابەزينی شەحنی مۆبايل کەمدەکاتەوە ئەويش بەبێئەوەی بەرنامە بکەيتەوە بەکاريدێنی.

لەداهاتوشدا ئەم تايبەتمەنديە پشتگەری زياتری لیدەکرێی و سودی زياتری لیدەبينرێ. وە Huawei Mate S ئەم تايبەتمەنديەی هەيە. لەکاتی گەڕان ئەم بابەتەم بەرچاوکەوت حەزم کرد ئێوەش پێی ئاشنابن.

بەهۆی خزمەتگوزاری 3D TOUCH دەتوانی هەلسەنگاندن بۆ ڕەهەندەکان بکەی ،وەک زانينی کێشی تەنی بچوک و ڕێژەی پڕی تەن. دەتوانی وەک پیوەرێک بەکاری بێنی لەداهاتوو. لە زۆربەی ماڵپەڕەکان نوسراوە کە وەشانی ئامیرەکەت ٩.٢ بەسەرەوە بێت. ئەمەش بەبێ بەکارهێنانی هيچ بەرنامەيەک دەکرێ تەنها لينکەکە بکەوە. من ٣ ماڵپەڕم بۆداناون بۆ ئەم کارە تاقيبکەنەوە.

چۆنيەتی بەکارهێنانی ::

١- شاشەی ئايفۆنەکەت پاک بکەرەوە بەجوانی

٢- لە بڕاوسەری سەفاری يەکێک لەم لينکانە بکەرەوە

http://www.touchscale.co/

http://pltarun.github.io/

http://www.scales.mobi/

٣- ئايفۆنەکەت لەشوێنیکی تەخت دانێ.

٤- ئێستا شتی بچوک وەک کوپی چا سێو ئەوشتانە لە شوێنی مەبەست دانێ کە دياری کراوە.

هيوادارم بەتەرازوی تێنەگەن فەردە برنجی لەسەر دانێن. فەرموون ئەمش چەند وێنەو ڤيديۆيەک

12669442_1123845000998858_3211133303607678832_n 12662702_1123844994332192_7251100149342394786_n 12508983_1123844990998859_447905222848114232_n 12694710_1123844974332194_4478740940746823851_o

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئارەزومەند و شارەزا لە بواری كۆمپیوتەر و مۆبایل

Comments are closed.