بۆ ده‌ستكه‌وتنی لینوكس ڕێگای جۆربه‌جۆر هه‌یه، دیاره وه‌ك زانراوه لای هه‌مووان باشترین ڕێگه ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك لینوكسی هه‌بێت و بتوانێت ( سی‌دی)یه‌كه‌ی یان ڕوونووسه‌كه‌یت بداتێ. به‌ڵام گه‌ر خاوه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی ناو تۆڕ (internet) بێت، ئه‌وا ده‌توانیت له‌و ڕێگه‌یه‌وه دایبگرێت باشترین به‌سته‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌م ماڵپه‌ره‌یه. هه‌ڵبه‌ته زۆربه‌ی ئه‌و دابه‌شكه‌رانه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كانی خۆیان هه‌مان شتیان كردووه واته هه‌ر دابه‌شكه‌رێك و به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆی بۆ داگرتن خستۆته به‌رده‌ستی گشتی.
شایا‌نی باسه كه كه‌سانی شاره‌زا به لینوكس ئه‌توانن خۆیان سیسته‌مێكی نوێ پێكه‌وه بنێن به بێ پێوستی به دابه‌شكه‌ره‌كان ئه‌ویش له ماڵپه‌ڕی ل.ف.س ی ناسراو به Linux from scratch .به‌ڵام پێم وابێ ئه‌وه‌ی ئه‌م نووسراوه به نیازی ناسینی لینوكس و فێربوونی بخوێنێته‌وه پێویست ناكات سه‌ری خۆی به ل.ف.س ه‌وه بیه‌شێنی چوونكه هێشتا زووه بۆی.
هه‌روه‌ك زۆربه‌ی زۆری پرۆگرام و كاڵانه‌رماكانی تر لینوكسیش ده‌كڕرێت له بازاڕدا!!
زۆر گرنگه ئه‌مڕۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه:
كاتیك لینوكس ئازاده و خۆڕاییه به سیسته‌م و سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه، بۆچی به پاره‌ش ده‌فرۆشرێت خۆ ئه‌م سه‌ر به گنو و له‌بابه‌تی (Free Software Foundation )ه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئاسانه!! چونكه ئه‌و دابه‌شكه‌رانه لینوكس له‌ڕێی ل.ف.س ه‌وه دێنن و گشت پاكه‌ت یان پرۆگرامه‌كانی ده‌هاوگه‌رێنن له‌سه‌ر بنه‌مای پێوستی و به چاكزانینی كارمه‌نده ته‌كنیكییه‌كانیان به‌و شێوه‌یه خۆیان دایده‌ڕێژن و ده‌ستكاریی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ناوكی (Kernel) لینوكسیش له www.kernel.org دائه‌گرن و ئه‌ویش به ئاره‌زوو و یستی خۆیان ده‌هاوگه‌ڕێنن، هه‌ندێك مۆدێل (له سیستمه‌كانی مایكرۆسۆفتدا به driver ناو نراوه )یشی بۆ ده‌نووسن، به‌دووریشی مه‌زانه كه هه‌ندێك له خۆبه‌ختكه‌ره‌كان كه ناوكی لینوكس پێشده‌خه‌ن، هه‌مان كات له یه‌كێك له كۆمپانیاكانی یان دابه‌شكه‌ره‌كانی به‌رهه‌مه‌كانی لینوكسدا ئنجا ئه‌گه‌ر سیسته‌م بێت یان هه‌ر به‌رهه‌مێكی تری بێت كارمه‌ند بن. كه‌واته ئه‌م كۆمپانیا یان دابه‌شكه‌رانه ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن و پاشان هه‌موو كاره‌كان ده‌خه‌نه سه‌ر (سی‌دی) و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه خۆشیان كارئاسانی بۆ به‌كارهێنه‌ر ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه هه‌ندێك كاڵانه‌رمی یارمه‌تیده‌ر ده‌نووسن بۆ ئاسانكردنی دامه‌زراندنی سیستمه‌كه و چه‌ند ڕێنماییه‌كیش ده‌خه‌نه سه‌ر په‌ڕتووكێكی بچووك.
له‌به‌ر ئه‌م كارانه لینوكس ده‌كه‌وێته بازاڕی بازرگانییه‌وه و به چه‌ند ناو و ده‌رچوونی جیاجیا وه‌ك ڕێدهات، دیبیان، ماندره‌ك، هتد، و به‌رامبه‌ری بۆ داوا ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كردنى :ئاكۆ سه‌عیدى