وولاتی توركیا وەكو سەرجەم ووڵاتە ئەوروپیەكانی تر، ساڵانە زەماڵەی خوێندن(المنحة الدراسية )پێشكەشی هەزاران فێرخواز دەكات لەسەرانسەری جیهان و عێراقیش یەكێكە لەو وولاتانەی كە ساڵانێكە لەو زەماڵەیە سوودمەند بوە ، بەلام هاوڵاتیانی كورد كەمتر ئاگاداری ئەم دەرفەتە بوون .

دەستەی زەمالەی توركیا كە سەرپەرشتی زەمالەكانی خویندن دەكات بە شێوەی خۆڕایی لە ووڵاتـی توركیا كە قوتابیان وخوێندكاران لەسەرانسەری جیهان دەتوانن فۆڕمی قبوڵ كردن پێشكەش بكەن و  لە ئێستاشدا وا بریارە پاش چەند رۆژێكی تر بە فەرمی ٤ هەزار فۆرمی پێشكەش كردن بكرێتەوە و ماوەی مانگێك بخایەنێت.

ئەم زەماڵەیە بۆ هەموو ئاستەكانی خوێندنە وەكو ( ئامادەیی ، بەكالۆریۆس، ماستەر ، دكتۆرا ، لێكۆڵەر)…

هەروەها هەموو بەشەكانی تێدایە وەكو (پزیشكی ، ئەندازیاری ، زمان ، ئاداب، كارگێری و كار….هتد
تایبەتمەندیەكانی زەمالەی خویندن لە توركیا .
1- تەواوی تێچووی پارەی خوێندن ، حكومەتی توركیا دابینی دەكات.
2- شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوون (بەشە ناوخۆیی)حكومەت دابینی دەكات.
3- یەكەم سەفەرت بۆ توركیا و هەروەها دوا سەفەری گەرانەوەت بۆ كوردستان حكومەتی توركیا تێچووی بلیتی فرۆكە دابین دەكات.
4- ئیقامەی مانەوەت پێدەدات بۆ ماوەی تەواوی خوێندن و هەورەها دڵنیایی تەندروستی(تأمین الصحی) لەسەر حكومەتی توركیایە .
5- مەرجە لەسەر ئەو قوتابیەی كە لەلایەن حكومەتی توركیاوە زەمالە دەكرێت , بۆ ماوەی یەك ساڵ زمانی توركی بخوێنێت ، وەكو تەواوی تایبەتمەندیەكانی تر ئەوەشیان بە شێوەی خۆڕاییە .uni-student
6- بۆ قوتابی/خوێندكار ی ئامادەیی مانگانە 250$ پێدەدرێت . هەروەها  بەكالۆریۆس مانگانە بڕی 250 $ ی پێدەدرێت و قوتابیانی خوێندنی باڵا(ماستەر) ئەوا 360 $ ی پێدەدرێت و قوتابیانی خوێندنی باڵا(دكتۆرا)بڕی 500 $ پێدەدرێت و لێكۆڵەرەوەكانیش بری 900 $ یان پێدەدرێت.

مەرجەكانی پێشكەش كردن و وەرگرتنی زەماڵی خوێندن :

 بۆ خویندنی باڵا (ماستەر )

1- بۆ ئارەزوومەندانی خویندنی باڵا( ماستەر ) ئەوا دەبێت تەمەنی لە 1985 بەرەو سەرەوە بێت واتە 1986, 1987 , 1988 2- هەروەها كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە 75% زیاتر بێت .

*تێبینی : ماستەر بۆ هەموو بەشەكان ، هەموو كۆلیژەكان هەیە ، تەنها بەشی زمانی (كوردی و عەرەبی )نەبێت

پێداوستیەكان بۆ وەرگرتنی زەمالەی خویندن :

پێش ئەوەی سەردانی ئۆفیسەكانی ئێمە بكەیت ، ئەو پێدوایستیانە لەگەڵ خۆت بهێنە :

1- بڕوانامەی دەرچوونی ئامادەیی (بە زمانی ئینگلیزی).
2- بروانامەی دەرچوون و خویندنی بەكالۆریۆس  (بە زمانی ئینگلیزی)
3- پاڵپشتی دوو لە مامۆستایانی زانكۆ بەوەی كە تۆ قوتابی بویت لەو كۆلێژە.
4- كۆپیەك لە پاسەپۆرتەكەت

5- بۆ ئەوانەی قۆناغی 4 ی زانكۆن ، دەتوانن سوودمەند بن لەو ئۆفەرە و كۆنمرەی هەر سێ سالەكەیان لە 75 زیاتر بێت ، پاشان دوای دەرچوون (تەخەروج)كۆنمرەی قۆناغی 4 رەوانە بكەن .

 

هەروەها لە فۆرمەكە ئەو زانیاریانەی پێویستە ، كە وادەگات چانسی وەرگرتن زۆر زیاتر بێت :

ئەزمونی كاركرد(ئەگەر هەتبێت باشترە)

كوالیفیكەیشنی ئەكادیمی وەك ALES و SAT و GMAT (ئەگەر هەتبێت باشترە )

بروانامەكانتان لە خول و سیمینار و ۆركشۆپ(ئەگەر هەتبێت باشترە )

بەشداریكردن لە كارە خۆبەخشیەكان (ئەگەر هەتبێت باشترە)

هیوا و ئارەزوەكانت چین ؟

*************************

به‌ نسبه‌ت زه‌ماله‌ى ڕێكخراوى ئاى ئه‌ى دی ئێل  بۆ ماستەر, ئه‌وا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ ….

پاره‌ی ‫#‏خوێندن‬ و ‫#‏زمان‬ و ‫#‏شوێنی‬ نیشته‌جێ بوون له‌ ئه‌ستۆی ڕێكخراو ده‌بێت (بەلام مووچەی مانگانەتان پێنادرێت)
خوێندن به‌ زمانى ئینگلیزی ئه‌بێت ….

له‌ زانكۆى به‌هچه‌ شه‌هیر ده‌بیت له‌ شارى ئیسته‌نبۆل….
تەنها به‌شه‌كانی (قانون – زانستی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان – كارگێڕی و به‌شه‌كانی – ئابوری و به‌شه‌كانی – مێژوو – كۆمه‌ڵناس – ده‌رونزانی – ڕاگه‌یاندن و به‌شه‌كانی ، ئەندازیاری كۆمپیوتەر و میكانیك و بیناسازی و كارەبا) ده‌گرێته‌وه‌ …

مەرجی پێشكەشكردن ، دەبێت كۆنمرەی بەكالۆریۆست 65 بێت ..

وەهەمان پێدوایستی حكومەتی توركیا هەیە

 

 

گرنگ نیە لە هەر شار و شارۆچكەیەكی كوردستانیت ، ئێوە پێدوایستیەكان ئامادە بكەن و پشتیوان بە خوا ستافی ئێمە سەردانی هەموو شارەكان دەكات و هاوكارتان ئەبێت بۆ پركردنەوەی فۆرمەكان

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.