فەیس بووک ئەپلیکەیشنێکی نوێی بەناوی Bonfire خستە بەردەم بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی، کە لەڕێگەیەوە بەکارهێنەران دەتوانن لەمەوبەدوا بە گرووپ و بە کۆمەڵ چاتی ڤیدۆیی ئەنجام بدەن.
لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنەکەوە دەتوانی کۆمەڵێک هاوڕێی خۆت بانگهێشت بکەی و تاکوو ٨ کەس لەیەک کاتدا بەڤیدیۆ چات بکەن و گفتوگۆی بە کۆمەڵ ئەنجام بدەن.
لە ڕابردوودا زووتر بۆ بەکارهێنەرانی iOS بەردەست بووە ئەم ئەپلیکەیشنە، بەڵام لە ئێستادا بەکارهێنەرانی Android یش بەهەمان شێوە دەتوانن لە کۆگای گوگڵ ستۆر دایبگرن.
لینکی داگرتن:-
— بۆ iOS لێرە -> Bonfire
— بۆ Android لێرە -> Bonfire
تێبینی: فەیسبوک بۆ هەموو ناوچەیەکی بەردەست نەکردووە، بۆیە بۆ سیستمی ئەندرۆید، گەر بەهەر هۆکارێک نەتوانرا لە Google Play دایبگری، دەتوانی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە فایلەکە دابگری و دواتر دایبەزێنیتە سەر مۆبایلەکەت، لێرە : Bonfire