ئەمڕۆ ئەنتەرنێت بۆتە گوندێكی زۆر بچووك بۆ بەستنەوەی جیهان بە یەكتری، پەیوەندی لە نێوان خەڵك زۆر ئاسان كردووە بە پلەیەكی زۆر گەورە پێشتر ئەم پێشبنیە نەدەكرا، ئایا رۆژێك بیرت لەوە كردۆتەوە هەموو وڵاتێك چۆن بەم تۆڕە بەستراوەتەوە؟

 

لە نێوان شارەكان تۆڕی ئەنتەرنێت دەبەسترێتەوە لە ڕێگای ژمارەیەكی زۆری كێبڵی دەریایی كە كیشوەرەكانی ئاسیا و ئەمەریكا و ئەفریقا و ئوسترالیا بەیەكتر دەبەستێتەوە، یەكەمین كێبڵی پەیوەندی لە نێو دەریادا پەڕبێتەوە لە نێوان ئەیرلەنداو دورگەی نیوفاونلاند بووە لە ساڵی 1858 .

 

ئەگەر زانیاری زیاترت دەوێت لەبارەی ئەم كێبڵانەوە فەرموو سەیری ئەم لینكە بكە 

ئایا ئەم كێبڵانە ژمارەیان چەندە؟

ئەم نەخشەیە دەگەڕێتەوە بۆ TeleGeography كە نزیكەی 350 كێبڵ بەناو دەریاو وزەریادا تێپەڕدەبێت لە زۆربەی شارەكاندا. درێژی تۆڕەكە دەگاتە 885.000 كیلۆمەتر. هەندێك كێبڵ بە نزیكەی 8800 مەتر شاردراوەتەوە بە نزیكەی بەرزایەكانی شاخی ئەفێرێست.

ئەم كێبڵانە بەهۆی سەختی ناوچەكانیانەوە دەبێت بە رۆپۆشێكی زۆر باش ڕۆپۆش كرابێت بە تایبەتی دژی هێرشەكانی گیانلەبەرەكانی دەریایی بێت.

 

 

ئامادەكردنی: Younis Essmat

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.