ئەنتی ڤایرەسی  Bitdefender Total Security 2019 یەکێکە لە ئەنتی ڤایرەسە بەهێزەکان و لە پلەبەندی باشترینەکانی ئەم ساڵدایە ،لە ئێستادا کۆمپانیا ئۆفەرێکی هەیە کە پێدان و بەکارهێنانی ئەنتی ڤایرەسەکەیە بۆماوەی ٩٠ رۆژ بەخۆڕایی.

بەبوونی( پاراستن و تایبەتمەندی کەسی و ئامڕازەکان) ئەنتی ڤایرەسەکە کۆمەڵێک تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێت لەوانە: پشکنین و خاوێنکردنەوە لە هەموو جۆرەکانی مالوەر، پشکنین و دۆزینەوەی خاڵی لاوازی سیستم و ئاگادارکردنەوەت، بوونی دیواری ئاگرینێکی بە‌هێز کە چاودێری هەر پەیوەندیەکی هاتوو و ڕۆیشتوو دەرەوەی سیستم دەکات، پاراستن لە سپام ئیمەیڵی زیانبەخش، پاراستن لەوکاتەی بەناو وێبگەڕدا دەگەڕێی، پاراستن لە ڕانسۆموێر، ئینکریپت کردنی فایلەکانت، پاراستنی زانیارییە نهێنی و تایبەتییەکانت لە جزدانی تایبەت و پارێزراودا، بەکارخستنی VPN, خاوێنکردنەوە لە فایلی زیادە، خێراترکردنی داگیرسانی کۆمپیوتەر وە Anti -Theft و چەندین تایبەتمەندی تر.

چۆنیتی داگرتنی بەرنامەکە و بەدەستهێنانی چالاککردنی ٣ مانگ خۆڕایی

١- سەرەتا پێویستە هەژمارێکت هەبێ لەماڵپەڕی Bitdefender, ئەو بەستەرە >بەستەر< بکەوە :
Bitdefender SignUp
لەو فۆڕمەی هەیە ناوی یەکەم دووەمت بنوسە، لەبۆشایی دووەم ئیمەیڵێکی بەردەست بنوسە کە بتوانی بچیتە ناوی، ئینجا لە کۆتا بۆشایی ژمارە نهێنیەک بنوسە ( نابێت ژمارەی نهێنی لە ٨ نوسە کەمتربێت، وە دەبێ پێکهاتبێ لە پیتی کەپیتەڵ و سمۆڵ + نیشانە و هێما + ژمارە، نم techEye#0 ). پاش نوسینی زانیارییەکان بەدروستی، ئیمەیڵێکی پشتڕاستکردنەوە بۆ ناونیشانی ئیمەیڵەکەت دەچێت، پێویستە ئیمەیڵەکە بکەیەوە و Verify now لێبدەی، بەم جۆرە هەژمارەکەت دروست دەبێت.

٢- ئینجا ئەم بەستەری ئۆفەرەکە بکەوە  >بەستەر<
Bitdefender Offer
لەوێ ئەو ئیمەیڵەی هەژمارەکەت پێ دروستکرد لەبۆشاییەکە بینوسە و ئینجا نیشانەی ڕاست لە چوارگۆشەی بەردەم  I’m not a robot بدە و وێنەکان بەدروستی دەستنیشان بکە و Verify دابگرە، ئینجا GET IT NOW لێ بدە، ڕاستەوخۆ ئیمەیڵێکی نوێ دەچێت بۆ ناونیشانی ئیمەیڵەکەت هاوشێوەی ئەو وێنەیەی خوارەوە، بیکەوە:
BitdefenderInstallVerification لەوێ INSTALL BITDEFENDER لێبدە بۆ ئەوەی ٩٠رۆژی خۆڕایی بخرێتە سەر هەژمارەکەت.

٣- کە هەژمارەکەت چالاک بوو، ئینجا بەرنامەکە داگرە سەر ئامێرەکەت بە داگرتنی Protect your first Device
Bitdefender I1دواتر Protect this device لێ بدە، دەبینی ڕاستەوخۆ بەرنامەیەک دادەگیردرێتە سەر کۆمپیوتەرەکەت، دوای تەواو بوون بەرنامەکە بکەوە:
Bitdefender I2دوای کردنەوەی بەرنامەکە چاوەڕێبکە تاکوو دواهەمین وەشانی ئەنتی ڤایرەسی  Bitdefender Total Security 2019 دادەگرێتە سەر کۆمپیوتەرەکەت:
Bitdefender I3دوای تەواوبوونی داگیرانی بەرنامەکە،ئینجا دامەزراندنی بەرنامەکە لەسەر کۆمپیوتەر دەستپێدەکات، چوارگۆشەی ڕازیبوون لێ بدە و install دابگرە:
Bitdefender I4چاوەڕێبە تاکوو پرۆسەی دامەزراندنی بەرنامەکە لەسەر کۆمپیوتەرەکە بەکۆتا دێت:
Bitdefender I5دوای تەواوبوونی دامەزراندنی بەرنامەکە، بژاردەی Start Using Bitdefender لێ بدە:
Bitdefender I6ئینجا گەر ڕاستەوخۆ ڕۆیشتە بەشی چونەژوورەوەی هەژمار ئەوا سەیری هەنگاوی دواتر بکە، دەنا وەک لەخوارەوە دیارە بژاردەی Sign in لێ بدە تاکوو بچیتە بەشی چوونەژوورەوە و چالاککردنی بەرنامەکە:
Bitdefender I7ئینجا لە بەشی چوونەژوورەوە و چالاککردنی بەرنامەکە ئەو ئیمەیڵ و ژمارە نهێنیە بنوسە کە هەژمارەکەت پێ دروستکرد پاشان Sign in بکە بۆ ئەوەی بەرنامەکە چالاک ببێت و ماوەی ٩٠ رۆژ تەواوی تایبەتمەندییەکانی بەرنامەکە کاربکات:
Bitdefender I8
دوای ئەو هەنگاوە، بەرنامەکە چالاک دەبێت و بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ دەتوانی ئەنتی ڤایرەسەکە بە تەواوی تایبەتمەندییەکانیەوە بەکاربهێنی.

تێبینی:
– دەتوانی هەمان هەژمار بۆ چالاککردنی ٥ ئامێر بەکاربهێنی،وە چاودێری دۆخی هەریەک لە کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی بکەیت.  لەڕێگەی ئەو بەستەرەوە >بەستەر<.
– دەتوانی دوای تەواوبوونی ٩٠ رۆژ، گەر ئۆفەرەکە مابوو، هەژمارێکی دیکە دروست بکەی بە ئیمەیڵێکی تر ،ئینجا لەبەشی ڕێکخستنی ئەنتی ڤایرەسەکە هەژمارە کۆنەکە بگۆڕی بە هەژمارە نوێیەکە، بەمە ٩٠ رۆژی دیکە چالاککردنی بەرنامەکە درێژ دەبێتەوە.

.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.