کۆمپانیای گۆگل سزایەکی توندی خستە سەر کۆمپانیای هواوی!

کۆمپانیای هواوی سزا دەدرێ لەلایەن کۆمپانیای گۆگلەوە کە پێشتر ڕیک کەوتبوون لەسەر بەکارهێنانی سیستمەکانی ئەندرۆیدی گۆگل لەسەر ئامێرەکانیان بەلام دواجار کۆمپانیای هواوی بێبەش کرا لە خزمەتگوزاریەکانی سیستمەکانی ئەندرۆید لە گشت بەرهەمە نوێیەکانیدا ئەمەش لەکاتێکدا کۆمپانیای گۆگل خاوەن و گەشەپێدەری سیستمی ئەندرۆید ڕای گەیاند کە بەهۆی شکاندنی یاساکانی ئەمریکاوە لەلایەن هواویەوە ناچارن کە بەرهەمەکانی هواوی لە گشت خزمەتگوزارییەکانی سیستمی ئەندرۆید بێبەش بکەن.

هەر لەم بارەیەوە کۆمپانیای هواوی بە نیازی راگەیاندنی سیستمێکی نوێە تایبەت بە بەرهەمەکانی کۆمپانیاکەی و چیتر سیستمی ئەندرۆید بەکار ناهێنێ و شایەنی باسە کە لە ئێستادا گرینگترین ئەم خزمەتگوزاریانەی سیستمی ئەندرۆید کە هواوی لێی بێبەش کراوە نەرمەوالەکانی پلەی ستۆری و جیمەیل و گشت بەرهەمە ئۆنلاینەکانی پەیوەندیدار بە سیستمی ئەندرۆیدەوە کە گۆگل بەرپرسیارەتی گرتۆتە ئەستۆ

و هەروەها کۆمپانیای گۆگل رای گەیاند کە ئەم سزایە بە تەنیا بۆ مۆبایلە نوێیەکانی کۆمپانیای هواوی ئەبێت و مۆبایلە کۆنەکان ئەم سزایە نایانگرێتەوە  و ئەتوانن سوود لە خزمەتگوزاریەکانی سیستمی ئەندرۆید ببینن و ئەندرۆیدیش بەرپرسیارەتی ئاسایشی ئەو بەرهەمە کۆنانەی کە سیستمی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیرە ئەگرێتە ئەستۆ و ئەلێت کە چیتر پشتگیری مۆبایلە نوێیەکانی مەیت ٢٠ و مەیت ٢٠ پرۆ و پی ٣٠ و مۆبایلە نوییەکانی تری کۆمپانیای هواوی ناکا بەلام مۆبایلە کۆنەکان ئەتوانن بە ئەبدەیت کردنەوەی مۆبایلەکانیان سوود لە خزمەتگوزارییەکانی ئەندرۆید ببینن.

60623924_1102978679891886_7525151623102857216_n

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.