پێنج ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ كۆنگره‌ی ٤ ی تشرینی یه‌كه‌می كۆمپانیای گووگڵ جگه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی تری گووگڵ دوو مۆبایلی تری نوێ نمایش كران به‌ ناوی Google Pixel و Google Pixel XL .
نمایش كردنی ئه‌م مۆبایله‌ مقه‌ مقۆیه‌كی زۆری درووست كرد له‌ نێوان كۆمپانیاكان و میدیا ته‌كنه‌لۆژیه‌كان ، دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای گۆگڵ ڕایگه‌یاند كه‌ دیزاین و درووستكردنی ئه‌م مۆبایله‌ تایبه‌ته‌ به‌خۆیان و له‌ لایه‌ن گووگڵه‌وه‌ درووستكراوه‌ ، دوای ڕاگه‌یاندن و نمایش كردنی ئه‌و مۆبایله‌ پێگه‌یه‌كی فه‌رمی كۆمپانیای HTC ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وانیش به‌ژداربوونه‌ له‌ درووستكردنی دیزاینی مۆبایله‌كه‌ و كۆمپانیای گووگڵ مافی ئه‌وانی خواردووه‌ له‌ كاتی ڕاگه‌یاندنی مۆبایله‌كه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌ ناوی ئه‌وان نه‌داوه‌ جگه‌ له‌ مانه‌ش زۆر لایه‌ن هێرشی توند ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كۆمپانیای گووگڵ به‌ شتێكی بێ مانا و مۆبایلێكی بێ سوودی ده‌زانن و لایه‌نگران و هاوبیرانی كۆمپانیای گووگڵیش ئه‌م دژایه‌تی و ڕه‌خنانه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ كۆمپانیای گووگڵ له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌و پێش چووه‌ و دوای ئه‌وه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ری كڕیه‌وه‌ زۆر له‌ پێشووتر به‌هێزتر بووه‌ له‌ ململانێی نێو كۆمپانیاكان .

لێره‌دا باس له‌ ٧ خاڵی گرینگ و زانیاری جیاواز ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ی گووگڵ :

١.شێوه‌ی مۆبایله‌كه‌ : قه‌باره‌ی شاشه‌ی هه‌ردوو مۆبایله‌كه‌ ٥ ئینج و ٥.٥ ئینجه‌ وه‌ هه‌ر سێ ڕه‌نگی ڕه‌ش و سلڤه‌ر و شینی ڕاستی هه‌یه‌ ، له‌ درووستكردنی جه‌سته‌ی مۆبایله‌كان ئه‌له‌منیۆمی پله‌ پله‌كراو و ماده‌یه‌كی بۆشایی هه‌وای تێدا به‌كارهاتووه‌ كه‌وا له‌ مۆبایله‌كه‌ ده‌كات ڕووێكی لووس و جوانی هه‌بێت .

Google-Pixel-YourStory

٢. درووستكراوی كۆمپانیای گووگڵه‌‌ : گووگڵ یه‌كه‌م جاره‌ دوو مۆبایلی نمایش بكات كه‌ خۆی درووستی كردبێ ئه‌مه‌ش ڕێگا بۆ ئه‌وه‌ خۆش ده‌كات كه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ درووستكردنی مۆبایل و په‌ره‌ به‌و بواره‌ بدات .

IFixit

٣ . كامیرا : لێره‌دا كۆمپانیای گووگڵ بانگه‌شه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ نوێترین پاكه‌یجی كامیرای له‌م مۆبایله‌ به‌كارهێناوه‌ كه‌ پێی ده‌ڵێن DxoMark و ١٢.٣ مێگا پێكسلی ئه‌م مۆبایله‌یه‌ وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی HTC و Galaxy Note 7 له‌ ڕێگای ده‌ست هێنان به‌ خواره‌وه‌ی شاشه‌ی دواوه‌ی كامێراكه‌ ده‌توانیت وێنه‌ بگریت .

pixel-camera-Google-2016-840x473

٤ . شوێنی هێشتنه‌وه‌ی وێنه‌ : كۆمپانیای گووگڵ ئۆفه‌رێكی نوێی بۆ ئه‌م به‌شه‌ داناوه‌ كه‌ ده‌توانیت به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆنڵاین ڤیدیۆ و وێنه‌ سه‌یڤ بكه‌یته‌ ناو مۆبایله‌كه‌ت به‌ گرتنی شوێنێكی كه‌می میمۆری مۆبایله‌كه‌ و وه‌ ڕامی مۆبایله‌كه‌ ٤ گێگابایته‌ و به‌ دوو شوێنی سه‌یڤ كردنی جیاواز ( storage ) بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ ٣٢ گێگا و ١٢٨ گێگا .

nexus2cee_LavaPixelV1-728x410
٥ . جووته‌ گووگڵ : به‌ یه‌كێك له‌ خاڵه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی كۆمپانیای گووگڵ داده‌نرێت كه‌ ده‌توانیت له‌ ڕێگای ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی ببه‌ستی به‌ هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان ، به‌ڵام سیسته‌می ڕه‌سمی مۆبایله‌كه‌ ئه‌ندرۆیده‌ ی وه‌شانی ٧.١ ی له‌سه‌ر جێگیر كراوه‌ .
google-duo1

٦ . پاتری : گووگڵ ئۆفه‌رێكی نوێی له‌م به‌شه‌ی مۆبایله‌كه‌ زیاد كردووه‌ كه‌ پاتری مۆبایه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام ده‌بێت و ژیانێكی زۆری ده‌بێت وه‌ به‌ ماوه‌ی ١٥ خووله‌ك بارگاوی كردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ پاتریه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی ٧ كاتژمێر كارده‌كات .

nexus2cee_2015-01-14-11_26_57-Pixel-battery-Saver-Android-Apps-on-Google-Play1

٧ . نرخی ده‌ستپێكردنی گووگڵ له‌ وڵاتی ئه‌مریكا ٦٤٩$ ده‌بێت و له‌ وڵاتانی تریش به‌ پێی شوێن ده‌گۆڕێت .

d892e3d7967355c533fc8131db3075170c7f5a5a-tc-img-preview

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.