چەند رۆژێکی کەم پێش ئێستا سامسۆنگ لە کۆتاییدا کۆتا ڤێرژنی ئەندرۆید بەناوی Android 9 Pie لەگەڵ ڕووکاری One UI بۆ بەکارهێنەرانی Galaxy Note 8 نارد کە بۆ چەند ووڵاتێکی عەرەبیش هاتبوو.

ئەمڕۆش بە فەرمی کۆمپانیای سامسۆنگ دەستی کرد بە ناردنی کۆتا ڤێرژنی ئەندرۆید بەناوی Android 9 Pie لەگەڵ ڕووکاری One UI بۆ بەکارهێنەرانی +Galaxy S8 and S8 لە ووڵاتی ئەڵمانیا کە قەبارەکەی نزیکەی 1.6 گێگابایتە.

وە هەروەها پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەپدەیتی Android 9 Pie لەگەڵ ڕووکاری One UI بۆ هەردوو Galaxy S8 and S8+ بۆ تەواوی ووڵاتانی جیهان بنێردرێت لە ناویاندا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بێت.

کەواتە ئامادەبە بۆ پێشوازی کردنی بەم زووانە.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.