بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە دوێنێ بڵاو کرایەوە لەسەر ئەوەی چەند ئەپڵیکەشنێک لەسەر سیستەمی iOS هەستاون بە تۆمارکردنی هەموو زانیاریەکان و پەیوەندیەکانی بەکارهێنەرانی سیستەمی iOS بێ ئەوەی بەکارهێنەرانی ئاگاداری بن، ئەو کارەش ئەپڵی تەواو توڕە کرد.

هەر دوێنی کۆمپانیای ئەپڵ هۆشداری توندی دایە گەشەپێدەرانی ئەو ئەپلیکەیشنانە پێیانی ڕاگەیاند ئەو کۆدانە بسڕنەوە کە دەبێتە هۆی تۆمارکردنی زانیاریەکان و جولەکانی بەکارهێنەران وە هۆشداری ئەوەشی پێدان ئەگەر ئەو کارە دووبارە ببێتەوە ئەوە ئەو ئەپڵیکەیشنانە بە تەواوەتی لە ئەپ ستۆری دەسڕێتەوە لایان دەبەن.

کۆمپانیای ئەپڵ تەنها یەک ڕۆژ مۆڵەتی بە گەشەپێدەرانی ئەو ئەپلیکەیشنانە داوە بەوەی کە کۆدی تۆمارکردنی زانیاریەکانی بەکارهێنەران بسڕنەوە ئەگەر نا تەواوی ئەو ئەپلیکەیشنانە لە ئەپ ستۆری دەسڕێتەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.