ئەنجامدانی یارییەکان چەندە چێژبەخشن لەکاتی کردنیان و سەرکەوتن دا، هێندەش بەئازار ناڕەحەتن لەکاتی شکست و دۆڕاندا کە زۆرجار دەبێتەهۆی کاردانەوەی سەیر لای یاریزانەکە.

لە ڕووداوێکی سەیردا لە نیویۆرک پیاوێکی ٤٥ساڵان یارییەکەی کردووە بەرامبەر بە مندڵێکی ١١ساڵان، دوای ئەوەی پیاوەکە بە منداڵاکە دۆڕاوە توڕەبووە و گەیشتۆتە ئەوەی هەڕەشەی کوشتنی لێ کردووە، گوتوویەتی “دەتدۆزمەوە و بە چەکێکەوە دێمە لات، تۆ مردووی من ئەم شەو دێم بۆت، … “

بەڵام دوای ئاگادرکردنەوەی پۆلیس لەبابەتەکە و ناردنی پەیوەندییە تەلەفۆنی و دەقی نامە هەڕەشە ئامێزەکان، پۆلیس بەتاوانی ‌ترساندن و  هەڕەشەکردن لەمنداڵان، دەستبەسەری کردووە ، دوای دادگای کردنی بە بەڕی ٢،٥٠٠ دۆلار سزای داوە و بۆماوەیەکیش زیندانی کردووە.

یاری فۆرتنایت یارییەکی ئۆنلاینە و چەند یاریزانێک لەیەک کاتدا بەیەکەوە یارییەکە ئەنجام دەدەن.
fortnite

سەرچاوە:
TNW

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.