ئەگەر هاتوو ئامێرە زیەرەکەکەت ئافۆن بوو دواتر کردت بە گالاکسی چی دەکەیت بۆ ئەوەی نامە , ژمارەی مۆبایلەکانت , وە هەروەها وێنە و ڤیدیۆکانت بگوازیتەوە ؟
هەر وەک ئاشکرایە گواستنەوەی لە ئایفۆنێک بۆ ئایفۆنێکی تر دەتوانی بە Backup کردنی بیگوازیتەوە ئەی گەر ئەو ئەگەر هات و ئامێرە نوێیەکەت iPhone نەبوو ؟
لێرەدا دەتوانی وێنە و فایل و داتاکانت بگوازیتەوە بێ ئەوەی هیچ داتایەکت لێ بسرێتەوە , یان ون ببێت یان تێک بچێت .
ئەمە لە گالاکسی ٦ ەوە کۆمپانیا خۆی دابینی کردوە , واتا لەگەل کرینی ئامێرەکەت پێت دەدرێت .
دابەزاندنی پرۆگرامی Smart Switch ( بۆزانینی زیاتر لەسەر پرۆگرامەکە کلیک لێرە بکە ) بۆ داگرتن کلیک لێرە بکە .
ئێستا گەر ئەمانەت لەبەر دەسە دەتوانین دەست پێ بکەین.
سەرەتا پرۆگرامی Smart Switch بکەرەوە , دواتر Agree دابگرە وەک ئەم وێنەیەی خوارەوە .
دوای ئەوەی ئەم شێوەیە دێت iOS Device هەڵبژێرە دوای ئەوە Start .
ئێستا دەبێت ئەم شێوەیە هاتبێت , دوای ئەوەی Import From iOS Device هەڵبژێرە وەک ئەم وێنەیە .
ئێستا کە پێوستە هەردوو موبایلەکە لە رێگەی کەیبڵەکەوە ببەستیتەوە , ئەمەش کردارێکی زۆر ئاسانە کە بریتیە لە بەستنەوەی دوو موبایلەکە .