سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت ئەزیزان…
هەموو قوتابی /خوێندكارێك یان هەمو ئارەزوومەندێك دەتوانێت بە دوو شێوە بخوێنێت لە توركیا:
1- تێچووی خوێندن و مانەوە و سەفەر كردن لەسەر حسابی خۆی بێت .
2- تێچووی خوێندن و مانەوە و تەواوی مەسرەفەكانی تر لەسەر حكومەت بێـت واتە بێ بەرامبەر (زەمالە) .
بە نسبەت ئەوەی لەسەر تێچووی خۆتە، ئەوا ئاسانە و لە چ زانكۆیەك بتەوێت ئەتوانیت بخوێنیت بە بێ ئەوەی ڕەچاوی نمرەكان یان تەمەن بكرێت و بۆ ئەمەش ئەتوانیت لە رێگای كۆمپانیاكانەوە ئۆفەر وەربگریت(ئەتوانین هاوكارتان بین بۆ ئەم جۆرەشیان)، بەڵام ئەوەی ئێمە مەبەستمانە ئەوەیە كە چۆن بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن لە ووڵاتـی توركیا بە شێوەی بێ بەرامبەر (خۆڕایی )واتە زەمالەی حكومەتی توركیا.
وولاتی توركیا وەكو سەرجەم ووڵاتە ئەوروپیەكانی تر، ساڵانە زەماڵەی خوێندن(المنحة الدراسية )پێشكەشی هەزاران فێرخواز دەكات لەسەرانسەری جیهان و عێراقیش یەكێكە لەو وولاتانەی كە ساڵانێكە لەو زەماڵەیە سوودمەند بوە ، بەلام هاوڵاتیانی كورد كەمتر ئاگاداری ئەم دەرفەتە بوون .
دەستەی زەمالەی توركیا كە سەرپەرشتی زەمالەكانی خویندن دەكات بە شێوەی خۆڕایی لە ووڵاتـی توركیا كە قوتابیان وخوێندكاران لەسەرانسەری جیهان دەتوانن فۆڕمی قبوڵ كردن پێشكەش بكەن و لە ئێستاشدا وا بریارە پاش چەند رۆژێكی تر بە فەرمی ٤ هەزار فۆرمی پێشكەش كردن بكرێتەوە و ماوەی مانگێك بخایەنێت.
ئەم زەماڵەیە بۆ هەموو ئاستەكانی خوێندنە وەكو ( ئامادەیی ، بەكالۆریۆس، ماستەر ، دكتۆرا ، لێكۆڵەر)…
هەروەها هەموو بەشەكانی تێدایە وەكو (پزیشكی ، ئەندازیاری ، زمان ،یاسا ، ئاداب، كارگێری و كار….هتد
تایبەتمەندیەكانی زەمالەی خویندن لە توركیا .
1- تەواوی تێچووی پارەی خوێندن ، حكومەتی توركیا دابینی دەكات.
2- شوێنی مانەوە و نیشتەجێبوون (بەشە ناوخۆیی)حكومەت دابینی دەكات.
3- یەكەم سەفەرت بۆ توركیا و هەروەها دوا سەفەری گەرانەوەت بۆ كوردستان حكومەتی توركیا تێچووی بلیتی فرۆكە دابین دەكات.
4- ئیقامەی مانەوەت پێدەدات بۆ ماوەی تەواوی خوێندن و هەورەها دڵنیایی تەندروستی(تأمین الصحی) لەسەر حكومەتی توركیایە .
5- مەرجە لەسەر ئەو قوتابیەی كە لەلایەن حكومەتی توركیاوە زەمالە دەكرێت , بۆ ماوەی یەك ساڵ زمانی توركی بخوێنێت ، وەكو تەواوی تایبەتمەندیەكانی تر ئەوەشیان بە شێوەی خۆڕاییە .
6- بۆ قوتابی/خوێندكار ی ئامادەیی مانگانە 225$ پێدەدرێت . هەروەها بەكالۆریۆس مانگانە بڕی 225 $ ی پێدەدرێت و قوتابیانی خوێندنی باڵا(ماستەر) ئەوا 300 $ ی پێدەدرێت و قوتابیانی خوێندنی باڵا(دكتۆرا)بڕی 4100 $ پێدەدرێت و لێكۆڵەرەوەكانیش بری 900 $ یان پێدەدرێت.
بۆ ئەمساڵی خوێندن و بۆ یەكەمین جار لە كوردستان و عێراق ،گروپی (ستەدی ئین توركیا)لە ووڵاتی توركیا به ههماههنگى (ڕێكخراوی تێك ئای) بۆ تەكنەلۆژیای زانیاری ،هاوكارتان ئەبێت بۆ وەرگرتن و فۆرمی پێشكەش كردنی وەرگیران ….
دوای وەرگیرانیشتان ، لە وولاتی توركیا هاوكارتان ئەبين بۆ جیبەجێكردنی ڕێكارە یاساییەكان و مامەڵهى ئیقامه و نیشتهجێبوون و بیمهى تهندروستى …..هتد ..
دوایین ڕێنمایى حكومهتى توركیا بۆ ئارهزوومهندانى خوێندن ئهوهیه كه دهتوانن ١٢ بهشى جیا جیا لهفۆرمهكان پر بكهنهوه …
یاخود ١٢ زانكۆى جیاواز له ١٢ شارى جیاواز ههڵبژێرن …..
دیارى كردنى بهش و زانكۆ و شارهكان , به ئارهزووى خۆتانه ..
مەرجەكانی پێشكەش كردن و وەرگرتنی زەماڵی خوێندن :
*************************************
یەكەم : بۆ خوێندنی ئامادەیی
بۆ ئارەزوومەندانی خوێندنی ئامادەیی ،ئەوا دەبێت تەمەنی لە 1999 بەرەو سەرەوە بێت ، واتە 2002،2001،2000،, …هتد .
2- دەبێت كۆنمرەی پۆلی 8 ی بنەرەتی لە 70% زیاتر بێت.
پێداوستیەكان بۆ وەرگرتنی زەمالەی خویندن :
1- فۆرمی داواكردنی زەمالەی خوێندن پر بكەیتەوە.
2- بڕوانامەی دەرچوونی پۆلی 8 ی بنەڕەتی هەبێت و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە پشت راست (تصدیق)كرابێت .
3
– كۆپیەك لە پاسەپۆرتەكەت.
*گەر بڕوانامەكانت پشت راستیش نەكردبێتەوە ئاساییە ، ئەتوانیت دوای وەرگیران بیبەیت بۆ وەزراتی داد و فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان .
*************************************
دووەم : بۆ خوێندنی بەكالۆریۆس
1- دەبێت تەمەنی لە 1994 بەرەو سەرەوە بێت , واتە 1995, 1997,1996…..هتد
2- دەبێت تێكرای نمرەی قۆناغی ئامادەیی (پۆلەكانی 10 و 11 و 12) لە 70 زیاتر بێت و ئهگهر نمرهى پۆلى ١٢ ٧٠ زیارت بێت , ئهوا كێشه نیه گهر نمرهكانى ١٠ و ١١ كهمتر بێت له ٧٠ .
3- بۆ ئەوانەی ئارەزووی كۆلێژی پزیشكی(گشتی ، ددان ، دەرمانسازی …هتد) دەكەن دەبێت كۆنمرەیان لە 90 زیاتر بێت .
٤- ئهوانهى له ئێستادا له قۆناغى ٦ ئامادهیى ئهخوێنن , ئهتوانن فۆرمى داواكردن پێشكه بكهن .
************************************************************************
سێیەم: بۆ خویندنی باڵا (ماستەر و دكتۆرا)
1- بۆ ئارەزوومەندانی خویندنی باڵا( ماستەر ) ئەوا دەبێت تەمەنی لە 1985 بەرەو سەرەوە بێت واتە 1986, 1987 , 1988 ….هتد
٢- كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە 75% زیاتر بێت .
2- بۆ ئارەزوومەندانی خوێندنی باڵا(دكتۆرا )ئەوا دەبێت تەمەنی لە 1979 بەرەو سەرەوە بێت ، واتە 1980,1981, 1982,…هتد
٢-دەبێت كۆنمرەە ماستەری لە 75% زیاتر بێت.
***********************************************************************
چوارەم: بۆ ئارەزومەندانی بواری لێكۆلینەوە (توێژینەوە)
ئەوا دەبێت تەمەنیان لەسەرووی 1970 وە بێت واتە 1971, 1973,1972,…هتد
***********************************************************************
پێداوستیەكان بۆ وەرگرتنی زەمالەی خویندن :
یەكەم بەكالۆریۆس :
1- فۆرمی داواكردنی زەمالەی خوێندن پر بكەیتەوە.
2- بڕوانامەی دەرچوونی قۆناغی ئامادەیت(12 ی ئامادەیی) هەبێت و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە پشت راست (تصدیق)كرابێت (ئهگهر تصدیق یشنهكرابێت كێشه نیه ، تا ئهوكاتهى ناوهكان ئهگهڕێتهوه )
3- كارتی نمرەكانی پۆلی 10 و 11 هەبێت .
4- كۆپیەك لە پاسەپۆرتەكەت(ئهگهر نهشت بێت كێشه نیه ، تا ئهو كاتهى ناوهكهت ئهگهڕێتهوه )
٥- وێنهیهكى معامهلات .
هەروەها لە فۆرمەكە ئەو زانیاریانەی پێویستە ، كە وادەگات چانسی وەرگرتن زۆر زیاتر بێت :
ئەزمونی كاركرد(ئەگەر هەتبێت باشترە)
كوالیفیكەیشنی ئەكادیمی وەك ALES و SAT و GMAT (ئەگەر هەتبێت باشترە )
بروانامەكانتان لە خول و سیمینار و ۆركشۆپ(ئەگەر هەتبێت باشترە )
بەشداریكردن لە كارە خۆبەخشیەكان (ئەگەر هەتبێت باشترە)
هیوا و ئارەزوەكانت چین ؟
*گەر بڕوانامەكانت پشت راستیش نەكردبێتەوە ئاساییە ، ئەتوانیت دوای وەرگیران بیبەیت بۆ وەزراتی داد و فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان .
***********************************************************************
دووەم : خویندنی باڵا
أ – ماستەر
1- بڕوانامەی دەرچوونی ئامادەیی و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە پشت راست كرابێتەوە (گەر بڕوانامەكانت پشت راستیش نەكردبێتەوە ئاساییە) .
2- بروانامەی دەرچوون و خویندنی بەكالۆریۆس به زمانى ئینگلیزی
3- پاڵپشتی دوو لە مامۆستایانی زانكۆ بەوەی كە تۆ قوتابی بویت لەو كۆلێژە.
4- كۆپیەك لە پاسەپۆرتەكەت (ئهگهر نهشتبێت كێشه نیه )
5- بۆ ئەوانەی قۆناغی 4 ی زانكۆن ، دەتوانن سوودمەند بن لەو ئۆفەرە و كۆنمرەی هەر سێ سالەكەیان لە 75 زیاتر بێت ، پاشان دوای دەرچوون (تەخەروج)كۆنمرەی قۆناغی 4 رەوانە بكەن .
٦-وێنهیهكى معامهلات .
هەروەها لە فۆرمەكە ئەو زانیاریانەی پێویستە ، كە وادەگات چانسی وەرگرتن زۆر زیاتر بێت :
ئەزمونی كاركرد(ئەگەر هەتبێت باشترە)
كوالیفیكەیشنی ئەكادیمی وەك ALES و SAT و GMAT (ئەگەر هەتبێت باشترە )
بروانامەكانتان لە خول و سیمینار و ۆركشۆپ(ئەگەر هەتبێت باشترە )
بەشداریكردن لە كارە خۆبەخشیەكان (ئەگەر هەتبێت باشترە)
هیوا و ئارەزوەكانت چین ؟
*گەر بڕوانامەكانت پشت راستیش نەكردبێتەوە ئاساییە ، ئەتوانیت دوای وەرگیران بیبەیت بۆ وەزراتی داد و فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان .
ب- دكتۆرا
1- بڕوانامەی دەرچوونی ئامادەیی و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە پشت راست كرابێتەوە (دهكرێت دواتر ئهو كاره بكهیت )
2- بروانامەی دەرچوون و خویندنی بەكالۆریۆس به زمانى ئینگلیزی
3- بروانامە و نمرەی ماستەرەكەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە پشت راست كرابێتەوە .
4- كۆپیەك لە نامەی ماستەرەكەی .
5- كۆپیەك لە پاسەپۆرتەكەی (ئهگهر نهشی بێت ئاساییه )
6- پاڵپشتی دوو لە مامۆستایانی سەرپەرشتیاری گفتوگۆكردنی نامەی ماستەرەكەی.
7- كۆپیەك لە سیڤی.
8- هەر بروانامەیەكی زمانی ئینگلیزی كە هەیبیت , وەكو ئای بی تی , تۆفڵ, ئایڵتس…هتد ( ئهگهر نهشت بێت ئهوا ئاساییه ).
٩-وێنهیهكى معامهلات .
هەروەها لە فۆرمەكە ئەو زانیاریانەی پێویستە ، كە وادەگات چانسی وەرگرتن زۆر زیاتر بێت :
ئەزمونی كاركرد(ئەگەر هەتبێت باشترە)
كوالیفیكەیشنی ئەكادیمی وەك ALES و SAT و GMAT (ئەگەر هەتبێت باشترە )
بروانامەكانتان لە خول و سیمینار و ۆركشۆپ(ئەگەر هەتبێت باشترە )
بەشداریكردن لە كارە خۆبەخشیەكان (ئەگەر هەتبێت باشترە)
هیوا و ئارەزوەكانت چین ؟
***********************************************************************
تێبینیە گشتیەكان :
1- ئەو ئارەزوومەندەی كە دەیەوێت فۆرمی وەرگرتنی زەمالەی توركی پێشكەش دەكات،نابێت خاوەنی رەگەزنامەی توركی بێت .
2- بۆ ئارەزمەندانی بەكالۆریۆس نابێـت زیاتر لە 2 ساڵ بەسەر تەواو كردنی قۆناغی ئامادەیی تێپەڕی بیت .
3- نابێت هیچ نەخۆشیەكی درێژخایەن و مەترسیداری هەبێت وەكو نەخۆشیەكانی ئایدز و ڤایرۆسی جگەر و …هتد.
4- ساڵانە 4 هەزار زەمالەی خوێندندن بە هەر چوار بەشی خوێندن (ئامادەیی ،بەكالۆریۆس, ماستەر, دكتۆرا , لیكۆڵەر) دەدرێت .
***********************************************************************
جگە لە منحە(زەماڵە)ی دیراسی حكومەتی توركیا ، ئەمساڵ منحەی دیراسی ڕێكخراوی (ئای ئەی دی ئێل)یش هەیە ،كە ڕێكخراوی تێك ئای بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو ڕێكخراوە ، منحەیەكی ترتان بۆ دەستەبەر دەكات و نمرەی كەمتری ئەوێت له وڵاتانی #توركیا – #مالیزیا – #سودان.
خوێندن له توركیا له زانكۆى بههچه شههیر دهبیت له شارى ئیستهنبۆل….
تەنها بهشهكانی (قانون – زانستی سیاسهت و پهیوهندیه نێودهوڵهتیهكان – كارگێڕی و بهشهكانی – ئابوری و بهشهكانی – مێژوو – كۆمهڵناس – دهرونزانی – ڕاگهیاندن و بهشهكانی ، ئەندازیاری كۆمپیوتەر و میكانیك و بیناسازی و كارەبا) دهگرێتهوه
به نسبهت زهمالهى ڕێكخراوى ئاى ئهى ئێل دی ئهوا ئهم تایبهتمهندیانه دهگرێتهوه ….
پارهی #خوێندن و #زمان و #شوێنی نیشتهجێ بوون له ئهستۆی ڕێكخراو دهبێت (بەلام مووچەی مانگانەتان پێنادرێت)
خوێندن به زمانى ئینگلیزی ئهبێت ….
مهرجه تایبهتیهكان بۆ خوێندنی #بهكالۆریۆس.
دهبێت خوێندكار موالیدی له 1-1-199٤ بهرهو سهرهوه بێت.
كۆنمرهی ئامادهیی له %70 زیاتر بێت.
مهرجه تایبهتیهكان بۆ خوێندنی #ماستهر
دهبێت خوێندكار موالیدی له 1-1-١٩٩٠ بهرهو سهرهوهبێت.
تێكڕای نمرهكانی بهكالۆریۆس له %65 زیاتر بێت.
مهرجه تایبهتیهكان بۆ خوێندنی #دكتۆرا
دهبێت خوێندكار موالیدی له 1-1-1986 بهرهو سهرهوه بێت.
بڕوانامهی ماستهری زۆرباشه بێت.
فۆڕمی پڕكردنهوه له 1-3-2016 دهست پێ دهكات و تا 20-3-201
وەهەمان پێدوایستی حكومەتی توركیاى پێویسته بۆ پێشكهشكردن …
********************************************************
گرنگ نیە لە هەر شار و شارۆچكەیەكی كوردستانیت ، ئێوە پێدوایستیەكان ئامادە بكەن و پشتیوان بە خوا ستافی ئێمە سەردانی هەموو شارەكان دەكات و هاوكارتان ئەبێت بۆ پركردنەوەی فۆرمەكان
پڕكردنەوی فۆرم لە تەواوی ئۆفیسەكانی ڕێكخراوی تێك ئای لە شارەكانی( هەولێر، دهۆك ، سلێمانی ، كەركوك ، هەڵەبجە ، سۆران ،كەلار ، چەمچەماڵ) دەبێت و هاوكارتان ئەبین و ڕێنمایی زیاترتان پێدەدەین دەربارەی ژیان و خوێندن لە توركیا …
ناونیشانهكانى ئۆفیسى تێك ئاى …
ناونیشانى ئۆفیسى ههولێر : شهقانى ٦٠ مهترى ، نهۆمى دوهمى مۆبلیاتى دیوان ، خوارى چێشتخانهى صهمهد
ژمارەی مۆبایل : 07511718858 – 07511718859
ناونیشان : پهیمانگاى سلێمانى – گهڕهكى مامۆستایان -بهرامبهر پاركى ئازادى – تهنیشت یهكهى سهرپهرشتیارى پهروهردهیى …
ژمارەی مۆبایل : 07511718860
ناونیشانى ئۆفیسى دهۆك : شهقامى گشتى دهۆك – بهرامبهر نهخۆشخانهى فریاكهوتن
ژمارەی مۆبایل : 0751171886١
ناونیشانی ئۆفیسی هەڵەبجە : سەنتەری چالاكی لاوان – كۆڵانی ههفته بازاڕی شاهۆ – خوار مزگهوتی شافیعی
ژمارەی مۆبایل : 07511718863
ناونیشانی ئۆفیسی چەمچەماڵ : چەمچەماڵ- نوسینگەی لاوهند – – قەیسەری فاروقی كەریم ئاغا – نهۆمی دووەم – تهنیشت ئینتهرنیتى ساسان
ژمارەی مۆبایل : 07511718864
نناونیشانی ئۆفیسی كەلار : سەنتەری ئینتەرنێتی راڤین – شه قامی سه ره کی کەلار-قه ڵای شیروانه-ته نیشت مزگه وتی گه وره ی که لار
ژمارەی مۆبایل : 07511718865
————————————————————————————————
دەتوانن پرسیارەكانتان لەم گروپە بكەن و ستافەكانی ئێمەش وەلامتان ئەدەنەوە
https://www.facebook.com/groups/195426194150619/
http://techeye.org/browse/5481