هەریەکە لە گەورە کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا و تۆڕی کۆمەڵایەتی گۆۆگڵ و فەیسبووک رێککەوتنێکیان ئەنجام داوە بۆ ئەنجام دانی کارێکی هاوبەش کە ئەویش بریتیە لە خزمەتگووزاری گەڕانی پێشکەوتووی خۆکارانە.خزمەتگوزاریەکە ناوی چات بۆتس دەبێت کە بریتیە لە فەراهەم کردنی خزمەتگوزاری گەڕان بە شێوازی وەڵام دانەوەی دەنگی لەلایەن سیستەمەکەوە.
سیستەمەکە بەجۆرێک پێشکەوتوو دەبێت کە بۆ نمونە دەتوانی کاری کڕینی ئۆنڵاینت بۆ بکات یاخوود پێشبینی گەڕانەکانت بۆ بکات و کۆمەڵێک خزمەتگوزاری تر.
ئەم خزمەتگوزاریە هاوشێوەیە لەگەڵ هەریەک لە خزمەتگوزاریەکانی سیری کۆمپانیای ئەپڵ و کۆرتانای مایکرۆسۆفت، بەڵام زۆر پێشکەوتوو تر دەبێت و شارەزایان پێیان وایە زۆر نزیک دەبێت لەوەی کە وەک مرۆڤێکی ئاسایی کارەکانت بۆ بکات.
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت