هەمیشە لەگەڵ بەرەو پێشچوونی سەردەمدا بواری تەكنەلوجیاش بەردەوام لە بەرەو پێشچووندابوون و بوونەتە هۆی ئاسانكاری لە ژیانی ڕۆژی خەڵكیدا.بەشێك لەو داهێنانانە تایبەتن بە ناو ماڵ لەگەڵ بەرەپێشچوونی زیاتریشیان ئاسانكاری زیاتر  بۆ ژیانی ڕۆژانە و ڕاییی كردنی كارەكان دەكەن

1. كارەبای بێتەل
بۆ یەكەمین جار  بنیامین فرانكلین  لە ساڵی 1752ز دا كارەبای دۆزییەوە، لەو دوای ئەو وادەیەوە بەرەوپێشچوونێكی بەرچاو لە بواری ئەندازیاری كارەبادا هاتۆتە كایەوە، تا گەیشت بەو قۆناغەی كۆمپانیای (وای تریستی) ئەزموونی كارەبای بێتەلی داهێنا، پێشبینی دەكرێت هەمان كۆمپانیا لە 10ساڵی ئایندەدا كارپێكردنی هەموو ئامێرە كارەباییەكانی ناو ماڵ ببەستێتەوە بە یەك ستوونی شەحنكردنەوەوە .

2.وێنەی سێ دووری
یەكێكە لەو داهێنانە نوێیانە لەم سەردەمەی ئێستادا لە زۆرترین بوارەكانی گەشەپێدانی تەكنەلۆجیادا بەكاردەهێنرێت.

3. ئامێری ساردەكەرەوەی لە ئینتەرنێت بەستراو
كۆمپانیای ئێڵ جی لە نوێترین داهێنانیندا ئامێرێكی سارد كەرەوەی داهێناوە، كە لە ئینتەرنێت دەبەسترێت و لەو ڕێگەیەشەوە كەسی بەكارهێنەر لە دۆخی كەلوپەلەكانی ناوی ئاگادار دەكرێتەوە، لە حاڵەتی خراپ بوونیاندا.

4. ڕۆبۆتی ماڵەوە
جیهانی ڕۆبۆتەكان لە بەرەوپێشچوون و گەشەی بەردەوامدان، نوێترین جۆری ڕۆبۆتیش ئەوانەن كە دەتوانرێت كاروباری ناو ماڵ و و مۆڵەكان ڕاییی بكەن و پێویست بە كاركردنی مرۆڤ نەكات تێیاندا، بەڵام  خراپی ئەم داهێنانە ئەوەیە بۆتە هۆی بێ كاربوونی ژمارەیەك كارمەند.

5.گەرماوی زیرەك
لە نوێترین داهێناندا توانراوە دەست شۆرێكی زیرەك دروست بكرێت كە توانای پاككردنەوەی خۆی هەیە، پێشبینیش دەكرێت لە ئایندەدا پێكهاتەكانی ناو گەرماو بەو شێوەیە دروست بكرێت كە سوودێكی زۆر بە بەكارهێنەرانی بە تایبەت لە ڕووی تەندروستییەوە بگەیەنێت.

6.گڵۆپی زیرەك
(كۆمپانیای فیلیپس) لە نوێترین داهێنانیدا لە بواری دروستكردنی گڵۆپ توانیویەتی گەشە بەو نوێترین گڵۆپەكانی بدات، بە شێوەیەك لە كاتی چونە ژورەوەی كەسێك بۆ شوێنەكە هەڵدەكرێت و لەگەڵ چونە دەرەوەشی بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی دەكوژێتەوە.

7. ئینتەرنێتی شمەكەكان
تۆڕەكانی ئینتەرنێت دیارترین داهێنراوەكانی سەدەی نوێن، و بەرەوپێشچوونی باشیشیان لەو بوارەدا بە خۆیەوە بینیوە، پێشبینی دەكرێت لە ماوەیەكی نزیكدا لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بتوانرێت كۆنتڕۆڵی كەلوپەلەكانی ماڵ بكرێت، وەك كەمكردنەوەی ڕووناكی گلۆپ و داخستنی دەرگا و هتد…

8. ئامێری ئاگاداركردنەوەی ئاگركەوتنەوە
گەرچی لە مێژەوە چەندین ڕێگا بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئاگر و ڕێگریكردن لە دۆخێكی وا دروست كراوە، بەڵام پێشەنگی ئەم بوارە چاودێری هەواییە زیرەك ناسراو بە (بێردی)ییە كە لە ڕێگەی مۆبایلی زیرەكەوە كاردەكات و هەوای پیسی ناو ماڵ لەناو دەبات.

9. تەلەفیزیۆن
لە دوای ئەوەی بۆ یەكەمین جار تەلەفیزیۆن لە ساڵی 1884 دروست كرا ، شارەزایانی ئەو بوارە نەوەستاون لە زیادكردنی تایبەتمەندییە تەكنەلۆجییەكانی، تا گەیشتن بە دانانی سیستەمی ڕاستی گریمایی ، وێنەی 3 دووری و چەندین تایبەتمەندی دیكە، پێشبینی دەكرێت لە ئایندەدا لە ڕێگەی تەلەفیزیۆنەكانەوە جیهانێكی جیاواز دروست بكرێت بێ ئەوەی كەسی بەكارهێنەر لە ماڵەكەی بچێتە دەرەوە.

10.تاوەی زیرەك
كۆمپانیای پانتیلگت بە هاوكاری پەیمانگای ماساتچوستسی تەكنەلۆجی توانییان تاوەیەكی زیرەك كە لە مۆبایلە زیرەكەكان بەستراوە لە ڕێگەی تەكنیكی بلوتوزەوە، كە زانیاری ڕاستەوخۆ بۆ چێشت لێنەر دەگوێزێتەوە، بۆ نموونە چۆنێتی كوڵانی گۆشت و كاتی پێویست بۆ ئەو كارە.

ئامادەكردنی : دواڕۆژ

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.