بەرنامەی Simple Grapher
بەرنامەیەکی کوردی بەهێز، سوودی بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و ئەندازیاران هەیە.

-بەرنامەی Simple Grapher چیە؟ و کاری چی دەکات؟
ئەم بەرنامەیە بەرنامەیەکی بیرکاریە لە لایەن بڕوا حسێن دروست کراوە بە زمانی BASIC بۆ ویندۆز، و توانای هەیە وێنەی ڕونکردنەوەیی نەخشە بیرکارییەکان بدۆزێتەوە لەگەڵ چەندین کرداری بیرکاری تر لەوانە دۆزینەوەی داتاشراو و تەواوکاری سنووردار.

-ئایە بەزمانی کوردی هەیە؟
بەرنامەکە هەر هەمووی لەلایەن کوردێکەوە نوسراوە، بەڵام ئێستە تەنها بەزمانی ئینگلیزی کاردەکات، دیارە بەتەماین لە داهاتوویەکی نزیک لە وەشانەکانی تر زمانی کوردی زیاد بکەین.

-ئایە چەند وەشانی لێ دەرچووە؟
بەرنامەکە پێشووتر تا وەشانی ٦.١ لێ دەرچووبوو، بەڵام لە وەشانی دوای ئەوە گۆڕانکاریەکی ئیجگار زۆر لە بەرنامەکە کرا، بۆیە بەرنامەکە ناونرا Simple Grapher Plus و ڤێرشنەکەی گەرایەوە بۆ 1.0
تاکو ئێستە وەشانی 1.1 دەرچووە

-تایبەتمەندیەکانی چین؟

-دەتوانێت وێنەی رونکردنەوەیی هەر نەخشەیەک بکێشێت بە گوێرەی هەر گۆراێک (x,y) شیکار کرابێت، یان تەنانەت گەر بەگوێرەی هیچکامیان شیکار نەکرابێت.
-دەتوانیت لە بەشی Function ١٢٠ هاوکێشە بنووسیت.
-دەتوانیت نەگۆر بناسێتنیت، جا پیتی بێت یان هێمایی، نەگۆڕەکانیش بریتین لە:(a,b,c,d,f,g,h,j,k,l,m,n,o,p,q,s,u,v,w) هەروەها (α,β,μ,ρ,τ,λ,ϕ)، کە دەکرێت نرخەکەی ژمارەیی بێت یان هاوكێشە بێت بەمەرجێک تەنها گۆڕاوی x,y,θ تێدا بێت، تێبینی بکە کە نەگۆڕەکان ئەم پیتانەی تێدا نیە:
(e,i,p,t,r,x,y,z)، ئەویش بۆ ئەوەی تێکەڵبوون ڕوو نەدات لەگەڵ گۆراوەکان.
-نزیکەی ٣٠ هاوکێشەی بیرکاری لە خۆ دەگرێت لەوانە:(sin,cos,tan,sqrt,log,ln,exp,asin,sinh,asinh…)

-دەتوانێت داتاشراوەی هەر نەخشەیەک بکێشێت، لەگەڵیدا دەتوانێت نەخشەکە وەکو دەرکەنار بكێشێت، یان تەواوکاری سنوورداری بکێشێت، لەگەڵ دیاریکردنی ماوەکەی.
-دەتوانێت داتاشراوەی هەر نەخشەیەک بە تەنها کلیکێک بدۆزێتەوە.

-دەتوانێت وێنەی ڕونکردنەوەیی لاسەنگەکان بکێشێت، و دەتوانێت کۆمەڵەی شیکاری دوو لاسەنگە بدۆزێتەوە.
-دەتوانیت هەر لە بەشی Function نەخشەی Polar بنووسیت ئەویش بە پارامیتەری: (r=f(θ.

-ئاسانکاریەکی زۆر هەیە لە نووسینی نەخشەکان بەجۆرێک دەتوانیت بە دوو ڕێگا نەخشە و هاوکێشەکان بنووسیت، بەشێوەی هێڵی و بەشێوەی ستاندارد.
-دەتوانیت بە ئاسانی و بە ئارەزووی خۆت ڕەنگی نەخشەکان دیاری بکەیت.

-دەتوانیت نەخشەی پارامەتری بە دوورێگا بنووسیت: Cartesian,Polar و بوارەکەی پارامیتەرەکەی کەگۆڕاوی t یە دیاری بکەیت.
-بۆ نەخشەی سێ دووری ئەوا پێشکەوتنێکی زۆر بەرچاوی بینیوە و دەتوانیت تەخشە بەگۆڕاوی x,y,z بنووسیت، جا خۆبەخۆ بێت یان نا، و دەتوانیت نەخشەی سێدووری پؤلار و پارامەتریش بە ئاسانی بنووسیت.
-لە بەشی نەخشەکان دەتوانیت بە ئاسانی بواری نەخشەکە دیاری بکەیت و نەخشەی پەلدار بنووسیت.
-نوسینی خاڵ زۆر ئاسانە دەتوانیت ٥٠ خاڵ هەر لە بەشی نەخشەکان بنووسیت، دەتوانیت دیاریشی بکەیت خاڵەکە پۆلارە یان دیکارتی (Cartesian).

-بەرنامەکە نزیکەی ١٥ نموونەی لەگەڵە.
-دەتوانیت نەخشەکە وەکە وێنە پاشکەوت بکەیت بە ئاسانی، جا ئیتر بە پاشکۆی jpg,png,bmp بێت بۆ هەردوو بەشی سێدووری و دوودووری.

-فایلەکانی بە هەردوو پاشکۆی .fun و .sfun خەزن دەکات بە توانایەکی بەرز.
-دەتوانیت قەبارەی ئەو وێنانەی پاشکەوتی دەکەیت دیاری بکەیت تاکو قەبارەی ٥٠ سم.

لەگەڵ زۆر تایبەتمەندی تر…

کۆمەڵێك تووڵی زانستی لەگەڵە:

-بژمێری زانستی
-دۆزەرەوی سێگۆشە
-دۆزەرەوەی تەواوکاری سنووردار
-دۆزەرەوەی داتاشراوە (بەڵام دەتوانیت بە ڕێگای تر داتاشراوە بدۆزیتەوە لەم وەشانە)
-دۆزەرەوەی نەخشەی ئاوێتە
-Function Evaluator
لەسایتی بەرنامەکە، لەبەشی لای ڕاست لینکە دابەزاندن نوسراوە، یان بچنە بەشی: وەشانەکان>>کۆتا وەشان:
http://www.simplegrapher.com/

ئامادەکردنی :بڕوا حسێن

 

 

10 7

5

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.