وەکوو دەزانین خزمەتگوزاری WiFi دوا نوێکاریە بۆ گواستنەوەی داتا و کارکردن بە ئینتەرنێت بەڵام لە ئێستادا خزمەتگوزاری LiFi دۆزراوەتەوە کە 100 جار بە هێزترە لە WiFi.
لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی ئیماڕات بە گشتی و دوبەی بە تایبەتی لە هەوڵدانە ئەم تەکنەلۆژیایە وەکوو تاقیکاری بۆ یەکەم جار لە دوبەی بڵاو بێتەوە و دوبەی ببێت بە یەکەم شار کە ئەم خزمەتگوزاریەی تێدا بێت.
دەسەڵاتدارانی دوبەی سورن لەسەر ئەوەی خزمەتگوزاریەکە لە کۆتاییەکانی 2016 لە شەقامەكانی شارەکە بڵاوبکەنەوە و ببێتە جێگرەوەی بە وایفای لە دوبەی.
لافای تەکنیکێکی نوێیە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت داتاکان بگوازرێتەوه و کار بە ئینتەرنێت بکرێت و خێراییەکەشی 100 جار بەهێزترە لە وایفای.