ڕۆژنامه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی ئه‌مریكی، هۆشداری ده‌دات له بڵاوكردنه‌وه‌ی پێنج زانیاری له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهیسبوكهوهو داوا له به‌ركارهێنانی ده‌كات ئه‌و زانیاریانه بشارنه‌وه. پسپۆڕه‌كان هۆكاری شاردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تۆڕی فه‌یسبووك زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه له‌نێوان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌دا.
یه‌كێك له‌و زانیاریانه ناونیشانی ماڵ و شوێنی نیشته‌جێبونه، چونكه به ئاشكراكردنی ماڵه‌كه‌ت ئه‌گه‌ری ڕودانی دزیكردن زیاد ده‌بێت، بۆیه گه‌ر ناونیشانی ماڵه‌كه‌ت ئاشكرا كردووه، ئه‌وا هه‌رئێستا بیسڕه‌وه.
زانیاری دووه‌م كه پێویسته بشاردرێته‌وه زانیاری تایبه‌ته به شوێنی كاركردن، چونكه ئاشكراكردنی شوێنی كار مه‌ترسی دزه پێكردنی زانیاره‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی دیكه‌وه زیاد ده‌بێت.
سێهه‌م زانیاری تایبه‌ته به ژیانی خێزانی و باری سۆزداری، چونكه ئاشكرا كردنی ئه‌و بابه‌ته‌نه سه‌رسامی كه‌سانی دیكه زیاد ده‌كات، جا ئه‌و كه‌سه خێزاندار یاخود ده‌ستگیران داربێت یاخود سه‌ڵت بێت، هه‌روه‌ها باشتره به‌كارهێنه‌ر ئه‌و وێنانه لابه‌رێت كه تایبه‌ته به باری سۆزداری.
زانیاری چواره‌م تایبه‌ته به كارتی بانكی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌س زۆر كه‌س مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م كاره ده‌زانن، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه‌یان به مه‌به‌ستی نیاز پاكی زانیاری ده‌رباره‌ی كارتی بانكی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری دزیكردن به‌و كه‌سانه زیاد ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌ڕێی ڕیكلامی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی تایبه‌ته به كڕین و فرۆشتن.
كۆتای زیانیاریش كه ڕۆژنامه‌كه داوای شاردنه‌وه‌ی ده‌كات ژماره‌ی ته‌له‌فونه، بۆیه باشتره ژماره‌ی ته‌له‌فون به نهێنی بمێنێته‌وه و بۆ هاوڕێكانت ئاشكرا نه‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئهونتهكهت له هاك كردن پارێزراوبێت، هه‌روه‌ها ده‌رخستنی ژماره‌ی ته‌له‌فون واده‌كات كه‌سانی نه‌ناسراو په‌یوه‌ندیت پێوه بكه‌ن، ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش لای كه‌سانێكی زۆر شتێكی بێزاركه‌ر بێت.
s:knnc