ئاڕدوینۆ ئامێرێکی ئەلکترۆنیە کە توانا بە کەسی بەکارهێنەر دەدات کەوا کۆنتڕۆڵی چەندین ئامێری ئەلکترۆنی تر بکات وەک (لایتی ئێڵ ئی دی(LED)  ، ئامێرە هەستەوەرەکان (sensors) ، بزوێنەر ، شاشە … هتد ) جا ئەو کۆنتڕۆڵکردنە لە ڕێگای کۆمپیوتەرەکە خۆی بێت یان لە ڕێگای ئامێرێکی کە یا خود هەر لە لایەن ئاڕدوینۆکە خۆی بێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە دوای پڕۆگرامکردنی ، ئاردوینۆ زمانی پرۆگرامسازی خۆی هەیە کە تێکەڵە بە زمانی C پڕۆگرامسازی.

ئەم ئامێرە توانای ئەوەی هەیە کە ببێتە ناوەندێک لە نێوان کۆمپیوتەر و هەموو ئەو ئامێرانەی تر کەوا توانای لێکدانەوەیان نیە تاوەکوهەزاران جۆر پرۆژەی پێ دروست بکرێت بگرە لە دروستکردنی ڕوناکی جوانکاری و رۆبۆتی بچووک تاوەکو جێبەجێکردنی لە سیستەمە ماڵیە زیرەکەکان و سیستەمی پاراستن و ئاسایش ڕاگرەکان. ئاسان فێربون و کەمتێچونی وایکردوە یەکێک بێت لە بەناوبانگترین وردە کۆنتڕۆلەرەکان ، لەم کۆرسەدا هەوڵ دەدەم ڕونکردنەوەیەکی گونجاو بدەم لەسەر هەردوو بەشی ڕەق و نەرمی ئەم ئامێرە و ئامێرەکانی کە لەگەڵی بەکاردەێن .

ئاماده‌كردنى : عه‌لى زیره‌ك

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.