دوای ئەوەی كۆمپانیای هواوی نوێترین بەرهەمی جۆری مۆبایلی خۆی (مەیت 10)ی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی ئاشكراكرد، لەئێستادا ئەم بەرهەمە خراوەتە بازاڕەكانەوە و لە تەواوی جیهاندا بەردەستە.

بەرهەمە نوێیەکەی بە هەردوو جۆری (مەیت 10 ) و (  مەیت 10 پرۆ ) دروستكراوە، كاری دیزاینی لەلایەن كۆمپانیای (پورش)ەوە بۆكراوە و قەبارەی شاشەکەی (9.5)ئینجە.

بەرهەمە نوێیەکەیی كۆمپانیای هواوی پرۆسێسەرێكی جۆری كیرن٩٧٠ی بۆ دانراوە، لەگەڵ باترییەكی بەهێز بە توانای 4000میلی ئەمپێر، لە كامێرا و روونماکەی ئەم مۆبایلەدا تەكنەلۆژیای( 3D) تیا بەكارهاتووە، لەگەڵ تایبەتمەندی HDR ڕەچاوكراوە.

لە نوێترین تایبەتمەندیدا كە لەم مۆبایلەدا بەكارهاتووە بە بەراورد بە جۆرەكانی تری دروستكردنی مۆبایلی هۆشمەند، (super charge) بارگاویكردنی خێرا و زوومی كامێرای (6.1F) ھەروەھا كامێرای پێشەوەی 12مێگاپێكسڵ و كامێرای دواوەی 20مێگا پێكسڵە .

[/su_youtube_advanced]

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.