لە بەرواری ۳ی ئەم مانگە دوای ڕاگەیاندنی ئایفۆن X ، کۆمپانیای ئەپڵ تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ بەکارهێنەرانی ناساند ئەویش کردنەوەی قوفڵی مۆبایلەکەیە لەڕێی رووخساری بەکارهێنەرەوە.

بەکارهێن جگە لەکردنەوەی قوفڵی مۆبایلەکە دەتوانێت لەڕێی رووخسارییەوە بەرنامەکانیش دابخات و بکاتەوە، لە جێگەی پاسۆرد بۆ کڕین و داونلۆدکردنی بەرهەمەکانی ناو (ئاپ ستۆر)یش دواتوانرێت بەکاربهێنرێت.

بەرپرسانی ئەپڵ ئەم بەرهەمە نوێیەی ئایفۆنیان لەپێشانگایەکی تایبەتدا کە بۆ ناساندنی بەرھەمە نوێیەکەیان رێکیان خستبوو ئەوەیان دووپاتکردەوە ئەگەری کردنەوەی پاسۆردی ئەم مۆبایلە لەڕێگەی رووخساری کەسێکی ترەوە لە یەک ملیۆن جاردا یەک جارە.

A4165BC7-CEB8-4814-8224-B883D99FF4BF

 بەڵام ئەوەی سەیرە هاککەرەکان ئەم تایبەتمەندیەیان تێکشکاندووە، ئەویش لەڕێگەی ماسکێکی تایبەتەوە کە بە سلیکۆن قاڵبی روومەت و لوتی کەسی بەکارهێنەریان گرتووە و وێنەی چاویشیان بە چاپکراوەی لەسەر داناوە.

دوای تەنها یەک هەوڵ بۆ کردنەوەی پاسۆردی مۆبایلەکە لەڕێی ئەو ماسکە دەستکردەوە توانیویانە سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

لە ۲ هەفتەی ڕابردوودا کۆمپانیای ئاسایشی Bkav لە ڤێتنام لە هەواڵێکدا، ڤیدیۆی تێکشکاندنی نمایشکردووە کە تێیدا هۆکارییی شکاندنی Face ID تێدایە ،

[/su_youtube_advanced]

بەگوتەی کۆمپانیای ئاسایشی bkav ئاشکرایکردوە کە Face ID بەو شێوە تەواو نییە، ئەم بەربەستە دەتوانرێت بەهۆی ماسکێکەوە فێڵی لێبکرێت و هاک بکرێت.

لە نمایشکردنەکەی ئایفۆن ئێکس بە گوتەی ئەپڵ کە رایگەیاند بوو کەس ناتوانێت هەستەوەری ناسینەوەی رووخسار بشکێنێت بەڵام ئێستا لای هاککەران بۆتە جێگەی تێروانین کە توانیان دوای یەک هەفت هەستەوەری ناسینەوەی ئایفۆن ئێکس هاک بکەن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.