دوای چاوەروانیەکی زۆر کۆمپانیای OnePlus چینی مۆبایلێکی نوێی ئاشکراکرد.
لەم بەرهەمەی کۆمپانیای وەن پڵەس کە ئاشکرایکردوە گرنگیەکی زۆر دراوە بە شاشەکە کە شاشەیەکی گەورەی بۆ دانراوە لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی ناوازەی تر.
مۆبایلە نوێیەکە شاشەکەی ٦ ئینجە لەجۆری OLED دیقەکەی ۱٠۸٠ بە ۲۱٦٠ پێکسڵە لە جۆری گۆریلا گڵاس 5 .
مۆبایلەکە پرۆسێسەرەکەی لەجۆری سناپدراگۆن ۸۳٥ ە، مۆبایلەکە بە سیستەمی ئەندرۆید نۆگات ئیش دەکات و رامەکەی ۸ گێگایە و میمۆری ٦٤ و ۱۲۸ گێگای هەیە ، پاتریەکەی ۳۳٠٠ میلی ئەمپێرە.
جێی باسە مۆبایلەکە کامێرای پێشەوەی ۱٦ مێگاپکسڵ و کامێرای دواوەی دەبڵ کامێرایە کە یەکێکیان ۱٦ مێگاپکسڵ و ئەوی تر ۲٠ مێگاپکسڵە.
مۆبایلە نوێیەکە پشتگیری کردنەوەی قفڵ دەکات لە ڕێگای ناسینی ڕوخسارەوە ، جگە لەوەی کە کۆمپانیای ئەپڵ ئەمریکی بەرهەمە نوێیەکەی لە ناسینی رووخسارەوە پارێزراو نییە بەڵام کۆمپانیای وەن پلەس هەستەوەری تری لە مۆبایلەکە داناوە بۆ ئەو کەسانە کە خوازیاری ئەم تایبەتمەندیە نین.