1- زۆربەی کات ئێمە مۆبایلەکانمان وون دەکەین لەناو ماڵ، کاتێک دیتنەوەی زۆر ئەستەم دەبێت کە مۆبایلەکەمان لەسەر شێوازی بێدەنگ (صامت) بێت،بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم کێشەیە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە.

بڕۆ ماڵپەڕی گووگڵ پلەی (Google Play) لە وێبگەری کرۆم بەم ناونیشانە بکەوە play.google.com لە سوچی دەستە ڕاست لەسەرەوەی شاشەکە هێمایەکی (Option) هەیە کلیکی لەسەر بکە پاشان کلیک لەسەر Setting بکە پاشان کلیک لەسەر (Find my Device) بکە.

دوای ئەوە گووگل داوای داخیل کردنی ئیمەیڵ و پاسوۆردت لێ دەکات کە پێشتر پێی چوبویتە ناو گووگل پلەی. دوای ئەوەی کە پاسوۆرد و ئیمەڵت داخیل کرد سێ هەڵبژاردەت پێ دەدرێت تۆش کلیک لەسەر (Play sound) بکە بەم جۆرە زەنگی مۆبایلەکەت لێدەدات و مۆبایلەکەت دەدۆزێتەوە..

تێبینی: دەبێ ئەم هەنگاوانە لەسەر کۆمپیوتەر جێبەجێ بکەیت..

١

زانیاری دووەم : ئایا دەزانی؟ (شاحن)ی ئایپاد خێراتر ئایفۆن بەرگاوی دەکات.
٢
زانیاری سێیەم : ئەگەر ڕۆژێک لە دەرەوەی ماڵ بووی بۆ نموونە لە هۆتێلێک بووی مۆبایلەکەشت شاحنی کەم بوو، زۆربەی تەلەفزێۆنەکانی ئێستا دەرچەی USBیان هەیە دەتوانی مۆبایلەکەت بەو شوێنە پەیوەست بکەیت و بارگاوی بکەیتەوە.
٣
زانیاری چوارەم : کاتێک لەسەر مۆبایلەکەت یاری دەکەیت مۆبایلەکەت بیکە شێوازی (Flight Mode) لەبەر ئەوە پاتری مۆبایلەکەت تەمەنی درێژتر دەبێت،
٤
زانیاری پێنجەم : بەرنامەی Dentune یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی هەموو گۆرانیەکانی ناو ئایفۆن و ئایپاد بگوازیتەوە ناو کۆمپیوتەرەکەت.
٥
زانیاری شەشەم : کاتێک هەوڵ دەدەی زانیاری لەسەر بابەتی قوتابخانە  و په‌ره‌ى زانستى و توێژینه‌وه‌ى زانستى بدۆزیتەوە, ئەوە لەناو ماڵپەڕی ئینتەرنێت مەنووسە www.google.com، بەڵکوو ئەم ناونیشانە بنووسە scholar.google.com ئەوەیان زانیاری زۆر بە سوودترت پێدەدات.
٦
زانیاری حەوتەم : دەتوانی گووگڵی وەکوو کاتژمێری ئاگادارکردنەوە بەکاربێنی بە نووسینی (Set Timer) لەم خانەیە گەڕانی گووگڵ. دوایی بە ئارەزووی خۆت کاتێک هەڵبژێرە
٧
زانیاری هەشتەم : لەکاتی کڕینی پاتری پێش بەکار هێنان بیخەتە ناو بەفرگرەوە ئەوە تەمەنی پاتریەکەت درێژتر دەبێت..
٨
زانیاری نۆیەم : ماڵپەڕی futureme.org یارمەتیت دەدات بۆ ناردنی نامە لە داهاتوو
٩
زانیاری دەیەم : کاتێک دەتەوێت مۆبایلەکەت بە خێرایی بارگاوی بکەیت، پێویستە شێوازی (Flight Mode) هەڵبژێری، لە بەرامبەر کوژاندنەوەی مۆبایلەکەت، لەبەر ئەوەی کوژاندنەوەی پێکردنەوەی مۆبایلەکەت هێزێکی زۆری پاتریەکەت لێ دەبات..
١٠
ئاماده‌كردنى: ڕه‌وه‌ز خۆشناو

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.