له به‌شی چیڕۆكی سۆشیال میدیاكان هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ر جاره و چیڕۆكی سۆشیال میدیایێك بخه‌ینه ڕوو و باس له چۆنیه‌تی درووست بوون و مێژوو و سه‌رهه‌ڵدانیان بكه‌ین بۆ ئێوه‌ی خوێنه‌ری ئازیز.
فه‌یسبووك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی خزمه‌تگوزاریه كه له ٤ ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤ به فه‌رمی درووستكرا ، فه‌یسبووك له لایه‌ن مارك زۆكه‌ربێرگ به یارمه‌تی هاوڕێی زانكۆی هارڤارد ئیدواردۆ دۆزرایه‌وه كه ئه‌وكات ماركی خاوه‌نی فه‌یسبووك ته‌مه‌نی ١٩ ساڵ بوو.
سه‌ره‌تا ئه‌ندام بوون له‌م تۆڕه سنووردار بوو و ته‌نها بۆ قوتابیانی زانكۆی هارڤارد بوو به‌ڵام دواتر فراوان بوو بۆ كۆلێژه‌كانی تری وه‌ك بۆستۆن و زانكۆكانی كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا.
له ئه‌یلولی ٢٠٠٦ فه‌سبووك بوو به هی هه‌موو كه‌سێك و كرا به تۆڕێكی گشتی و پێویستی به ئیمه‌یلێك هه‌بوو بۆ كاركردن و هه‌روه‌ها پێویست بوو به‌ژداربوو ته‌مه‌نی له ١٣ ساڵ گه‌وره‌تر بێت.
سه‌ره‌تای درووستكردنی ماڵپه‌ڕی فه‌یسبووك بۆ ساڵی ٢٠٠٣ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌رنامه داڕێژی و كۆد نووسینه‌كانی له لایه‌ن ماركه‌وه كرا و ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وكات به ناوی Facemash بوو كه ئه‌و كات زۆكه‌ربێرگ له قۆناغی دووه‌می زانكۆ بوو له به‌شی ده‌روونزانی.
سه‌ره‌تا ماڵپه‌ڕه‌كه له جۆری یاری hot or not بوو كه وه‌ك یاریه‌ك وابوو قوتابیان زانكۆی هارڤارد هه‌ڵده‌ستان به دانانی وێنه‌كانیان له نێو وێب سایته‌كه و وێنه‌كانیان ئاڵوگۆڕ پێده‌كرد به شێوه‌ی پارچه پارچه بۆ ئه‌وه‌ی یاریه‌كه ببه‌نه‌وه پێویست بوو كه‌سایه‌تی وێنه‌كه بناسنه‌وه.
نموونه‌یه‌ك له‌و نوسینانه‌ی كه مارك له كاتی نووسینی بۆ بلۆگی داهاتوو نوسیویه‌تی له‌وكاتدا :
I’m a little intoxicated, not gonna lie. So what if it’s not even 10 pm and it’s a Tuesday night? What? The Kirkland dormitory facebook is open on my desktop and some of these people have pretty horrendiedous facebook pics. I almost want to put some of these faces next to pictures of some farm animals and have people vote on which is more attractive.
— 2:49 pm
Yea, it’s on. I’m not exactly sure how the farm animals are going to fit into this whole thing (you can’t really ever be sure with farm animals…), but I like the idea of comparing two people together.
— 11:10 am
له یه‌كه‌م كاتژمێری كاركردنی Facemash له زانكۆی هارڤارد ٤٥٠ سه‌ردانكه‌ری هه‌بوو و هه‌روه‌ها ٢٢٠٠٠ بینه‌ری وێنه‌كانی هه‌بوو و هه‌روه‌ها مارك تاقیكرنه‌وه‌كانی زانكۆكه‌ی دوای ته‌واوبوون له‌م ماڵپه‌ڕه داده‌نا ئه‌مه‌ش وای كرد ماڵپه‌ڕه‌كه له ناو زانكۆكه زیاتر به‌ربڵاوبێت.
له ٢٥ تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٠ به‌ڵێنده‌ر و خاوه‌ن بانك Rahul Jain هه‌ڵستا به مه‌زادكردنی ماڵپه‌ڕی FaceMash.com به فرۆشتی به كه‌سێكی نه‌زانراو به بڕی ٣٠،٢٠١ دۆلار.
له ساڵی ٢٠٠٣ زۆكه‌ربێرگ له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی زانكۆكه‌یان Crimson باسی له‌وه كرد كه به دڵنیایی له داهاتوو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ده‌بێته ماڵپه‌ڕێكی گشتی و له تایبه‌ت بوون ده‌چێته ده‌ره‌وه هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له كانوونی دووه‌می ساڵی ٢٠٠٤ زۆكه‌ربێرگ ده‌ستی كرد به كۆد نووسین بۆ درووستكردنی ماڵپه‌ڕێكی نوێ و له ٤ ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤ پڕۆژه‌كه‌ی ته‌واو بوو و بۆ یه‌كه‌مجار فه‌یسبووكی بڵاو كرده‌وه له ژێر ناوی به‌سته‌ری thefacebook.com.
دوای شه‌ش ڕۆژ له بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌یسبووك سێ له سنیۆرسه‌كانی هارڤارد به ئه‌نقه‌ست و به مه‌به‌ستی فریودان داوایان له مارك كرد ناوی ماڵپه‌ڕه‌كه بكات به HarvardConnection.com به‌ڵام مارك ڕازی نه‌بوو وه پێی وابوو ناوه‌كه ئاوا به‌ره‌و گشتی بوون ده‌توانێت بچێت.
زۆكه‌ربێرگ به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی ماڵپه‌ڕه‌كه هه‌ڵستا به دانانی ئیدواردۆ وه‌ك لایه‌نی بازرگانی و مۆسكەڤيتس وه‌ك به‌رنامه داڕێژه‌ر و ئاندرو وه‌ك گرافیك ئارت ، له كانونی یه‌كه‌می ٢٠٠٥ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك گه‌یشت به ٦ ملیۆن كه‌س و له هه‌مان ساڵیش‌دا دۆمه‌ینی facebook.com گه‌یشته بڕی ٢٠٠،٠٠٠ دۆلار.
له ساڵی ٢٠٠٧ فه‌یسبووك ١٠٠٠٠٠ په‌ڕه‌ی بازرگانی و گرووپی بۆ بازرگانان هه‌بوو كه كار و چاڵاكیه بازرگانیه‌كانیان تیادا بڵاو ده‌كرده‌وه و له شوباتی ساڵی ٢٠١١ فه‌سبووك بوو به گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ڕی وێنه‌دانانی ئۆنڵاین.
له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١١ له سه‌رتاسه‌ری جیهان ٣٥٠ ملیۆن كه‌س له ڕێگای مۆبایله‌كانیانه‌وه فه‌یسبووكیان كار پێده‌كرد كه ده‌یكرده ڕێژه‌ی %٣٣ ی كارپێكردنی فه‌یسبووك به گشتی.
له ٢٤ نیسانی ٢٠١٤ ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه فه‌یسبووك توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هه‌ر زانیاریێك و داتایێك پێشكه‌ش به FBI بكات ، هه‌روه‌ها دیزاینی فه‌یسبووك و هۆكاری شین بوونی ئه‌م سایته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مارك قوتابی ده‌روونزانی بووه و ئه‌م ڕه‌نگه‌ی به ڕه‌نگی ئاسووده‌یی و مایه‌ی بێزارنه‌بوون بۆ كارهێنه‌ره‌كانی زانیووه.