كۆمپانیای سناپچات رایگەیاند بە نیازە بە تەواوی دیزانێكی نوێ بۆ ئەپڵیكەیشنە نوێیەكەی دابنێ بۆ سیستەمی ئەندرۆید.
ھەروەھا راشیگەیاندوە كە ئەمساڵ تووشی شكست بووە لەرووی بەكارهێنەرانیەوە ، وەك ئاشكرایە كە كۆمپانیاكان بەردەوام ركابەری یەكتر دەكەن.

كۆمپانیای سناپچات رایگەیاند كە هۆشداری دەداتە بەكارهێنەرانی كە ئامادە بن بۆ هەر هەوڵێكی ڕزگاركردنی سناپچات لە هەر كێشەیەك كە ڕووبەڕوویان بێتەوە لە كاتی نوێكردنەوەی ئەپڵیكەیشنەكە ، كە زۆر لەبەكارهینەرانی سناپچات تووشی كێشە ئەبن بۆیە ئەبێت ئامادەبن لەرووی هەر كێشەیەك كە رووبەرویان دەبێتەوە لە نوێكردنەوەی سناپچات.

سناپ چات لە ڕێگەی ئەم دیزاینە نوێیەوە دەیەوێ ڕێژەیەكی بەرزتری بەكارهێنەر لە وڵاتانی جیهاندا بۆ خۆی ڕابكێشێت، بەتایبەتی كە ئێستا بەكارهێنەران ڕەخنەی سەرەكیان ئەوەیە كە بەكارهێنانی سناپ چات قورس و ئاڵۆزە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.