ئەمرۆ کۆمپانیای “ئێچ تی سی” نوێترین مۆبایلی خۆی بەناوی ” +HTC U11″ نمایشکرد و گرنگترین تایبەتمەندیەکانیان ئاشکراکرد .
مۆبایلەکە چەندین تایبەتمەندی نایاب و سەرسوڕهێنەری تێدایە و شاشەکەی بە قەبارەی ٦ ئینجە و بەشی پیشەوەی مۆبایلەکە داگیر دەکات، تایبەتمەندی دژە ئاوی هەیە و نوێترین پرۆسێسەری لە جۆری “سناپدراگۆن ٨٣٥” ی بۆ بەکاراهاتووە و ٦ گێگا بایت ڕامی هەیە .
مۆبایلە نوێیەکە لە شوشە دروستکراوە و ئەمەش وادەکات تایبەتمەندی بارگاویکردنەوەی بێ وایەری بۆ دابینبکرێت و شوێنی میمۆری هەیە، کامێراکەی ١٢ مێگاپیکسڵە و توانای گرتنی ڤیدیۆی 4K هەیە .
پاتریەکەی بەهێزی ٣٩٣٠ میلی ئەمپێر بۆ دانراوە و چاوەڕواندەکرێت بەرگەی چەند ڕۆژێک لە بەکارهێنان بگرێت و لە لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٨ دەست بە فرۆشتنی دەکرێت و چاوەڕواندەکرێت نرخەکەی ٩٠٠ دۆلار بێت .
[/su_youtube_advanced]