ماك بریتیە لە سیستەمێكی بەگەڕخستن ئەوەش هەروەك سیستەمی ویندۆزی مایكرۆسۆفت ، ماكنتۆش یەكەم سیستەمی بەگەڕخەری وێنەییە كە لە ساڵی 1984 دا دروستكراوە . ئەم سیستەمە ناكرێت لەسەر هەموو كۆمپیوتەرێك بەگەڕبخرێت بەڵكو تەنها لەسەر ئەو ئامێرانەكاردەكات كە كۆمپانیای ئەپڵ دروستی دەكات . بەم دواییانە توانرا لەسەر چەند پرۆسێسەرێكی جیاواز بەتوانای جیاواز دابەزێنرێت ئەوەش تا ئێستا نەبووە بە شتێكی باو ، ماك لە سەرەتاوە تا ڤێرژنی 9 هەر بەماك ئۆ ئێس بانگدەكرا بەڵام دواتر كاتێك كە بوو بەڤێرژنی 10 ئیتر بە ئۆ ئیس ئێكس ناوی بڵاوو بوەوە .
Mac OS X تەنها لەسەر پرۆسێسەری جۆری پاوەر كاردەكات بەڵام پاش دەرچونی ڤێرژنە نوییەكان بەتەواوی پشتیوانی پرۆسێسەری ئەنتڵی كردوو لە ئێستادا بەو پەڕی باشیەوە دەكرێت لەسەر پرۆسێسەری ئەنتڵ ئەم بەرهەمە دابەزێنرێت .
ماك ئۆ ئێس لە ساڵی (2001) دا گەیشتە دە دەرچوو هەر بۆیە لە جیاتی (Mac OS Ten) (Mac OS X) دانرا . (Mac) كورتكراوەیەكە بۆ (Macintosh) وە (OS) كە كورتكراوەی (Operating System) بە واتای سیستەمی بەگەڕخەر دێت ، وە ووشەی (X) كە لەزمانی یونانیدا بە مانای ژمارە (10) بۆ كورتكردنەوەی ناوی ئەم سیستەمە بەكارهاتووە واتە لە جیگای (Ten) (X) بەكارهێناوە .
سیستەمی (ماك) لەسەرەتای بنیات نانیدا بە پاڵپشت بە سۆرسەكانی یونیكس لە ساڵی (1984) دا لەسەر جۆرێك لە كۆمپیوتەر بەگەڕ دەخرا و پاڵپشتبێت بە پرۆسێسەری (مۆتۆرولا 68000) بەڵام پاش پێشخستنی ئەم سیستەمە و توانرا لەسەر پرۆسێسەری (پاوەر) یش بەگەڕبخرێت ، ئەپڵ تا بەرهەم هێنانی ماك ئۆ ئێس ئێكس لەسەر پرۆسێسەری جۆری پاوەرو مۆتۆرولا بەگەڕ دەخرا بەڵام دوای بەرهەم هێنانی دەرچووی (Mac OS X) لەم سیستەمە بە تەواوی پاڵشتی (مۆتۆرولا) ی لەدەست دا و تەنها لەسەر (پاوەر) ئەم سیستەمە بەگەڕ دەخرا ، وە ئێستاش خۆشبەختانە لەسەر پرۆسێسەرەكانی بەرهەمی ئەنتڵ و ئامەد بەگەڕ دەخرێت و بەجۆرێك لە جۆرەكان ڕێك خراوە بەڵام لە كێشەش بەدەر نیەو پێویستی بەكاتە تا بەتەواوی لەگەڵ ئەم بەرهەمانەدا خۆی ڕێك بخات .
ماك ئۆ ئێس ئێكس چۆن لەسەر بەرهەمەكانی (Intel) و (AMD) بەگەڕ دەخرێن ؟
لە ساڵی (2005) دا كاتێك ئەپڵ لە كۆنگرەی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند لە ئایندەدەا بەرهەمی سیستەمی ماك ئۆئێس ئێكس لەسەر بەرهەمەكانی ئەنتڵ بەگەڕ دەخرێت بەسەدان كەس لە پێشخەران كە شارەزایی بواری پرۆگرام داڕشتن بوون بەردەوام لە گۆڕانكاری كردندان لەسەر بەرهەمی ماك ئۆ ئێس تا بتوانن بێ گرفت لەسەر بەرهەمەكانی (Intel) ئەم سیستەمە جێگیر بكەن ، ئەم كەسانە كەسانی سەربەخۆن و ناچنە ڕیزی كارمەندانی ئەپڵەوە ، ئەپڵ تەنها كارێك كە كردویەتی لەسەر سیستەمەكەی پیشاندانی ڕەزامەندیە لەسەر لابردنی لۆك لەسەر سیستەمەكەی بەڵام دامەزراوەیەكی نیە تا ئەم سسیتەمە بشێوەیەكی ڕەسمی بێ بەرامبەر یان بە پارە ئەم دابەش بكاتەوە لەبەر ئەوە كەسانی سەربەخۆ واباشترە بڵێین هاكەرزەكان چەندین گۆڕانكاری لە كۆدەكان دەكەن و زیادو كەمی دەكەن تا بەشێوەیەكی ئاسایی لەسەر بەرهەمەكانی ئەنتڵ دابمەزرێنرێت . لە ئێستادا بە بەشێك لە كۆمپیوتەرانەی كە خاوەنی توانایەكی باشن دەتوانرێت ئەم سیستەمە دابمەزرێنرێت ، ئەم كارە بە لای كۆمپانیای ئەپڵەوە كارێكی نایاساییەو ڕێ نادات بە هیچ كۆمپانیایەك كە كۆمپیوتەرێك دروستبكات ئەم سیستەمەی لەسەر جێگیركرابێت ، واتە هیچ دامەزراوەیەك یان كۆمپانیایەك نیە جگە لە ئەپڵ كە بەرهەمێكی هەبێت ماك ئۆ ئێسی لەسەر دابەزێنرابێت لەبازاڕدا بڵاوی بكاتەوە ، بەڵكو تەواوی كارەكان لە تۆڕی ئینتەرنێتدا دەكرێن و به بەرهەمهێنانی پێداویستی تایبەت دەكرێت ئەم سیستەمە لەسەر بەرهەمەكانی تر جێگیربكرێت جگە بەرهەمەكانی ئەپڵ .
مێژووێكی كورتی سیستەمی ماك ئۆ ئێس :
كۆمپانیای ئەپڵ لەسەر بنەمای سۆرسەكانی یونێكس توانی لە ساڵی (1984) دا ئەم بەرهەمە بۆ جۆرێك لە ئامێری تایبەت بەرهەم بهێنێت ، سەرەتا بە كورتكراوەی (MFS) كە هێمایەك بوو بۆ (Macintosh File System) ئەم بەرهەمە گەشەی پێدرا لە لایەن كۆمپانیای ناوبراوەوە ، بەڵام بەرامبەر بەرهەمەكانی مایكرۆسۆفت ئەم بەرهەمەی ئەپڵ هیچ پێشكەوتنێكی ئەوتۆی بەدەست نەهێنا ، هەندێك كەس هۆكارەكان بۆ گرانی نرخی ماك بووك دەگێڕنەوە كە هەموو كەس توانای كڕینی ئەم بەرهەمانەی نەبووە لە بە بەراوردا مایكرۆسۆفت بەرهەمەكانی ئێجگار هەرزان بووە هەروەها بوونی ئەو رێژە زورە لە سۆفتوێرەكان بۆ بەرهەمەكانی مایكرۆسۆفت ماكی بەو ڕۆژگارە گەیاند ، ماك ئۆئێس یەكەم سیستەمی وێنەییە كە بەرهەم هێنرابێت ، دەبوایە چەندین بەرامبەری ئێستای فراوان بوایە بەڵام ئەوەی ئێستاش بەرەو ڕووی هەنگاو دەنێت پیشكەوتنیكی خێرایە بە تایبەتی پاش بەرهەم هێنانی چەندین بەرهەمی یەك لەدوای یەك وە دوای ئەوەی لە ساڵی (2001)دا سیستەمی ماك پێ ی نایە قۆناغێكی نوێوە بە تایبەتی لەدوای ساڵی (2005) وە ، پاڵپشتی كردنی بەرهەمەكانی (ئەنتڵ) لە لایەن ئەپڵەوە كاریگەریەكی لە ئێستادا بە تەواوی دیارەو ڕۆژانە دەبینین كە چەندین بەرنامەی نوێ بە توانای جیاواز بۆ ئەم سیستەمە بەرهەم دەهێنرێت و لە ئێستاشدا كۆمەلێك یاری جۆراوجۆرو كوالیتی بەرز بۆ ئەم سیستەمە بەرهەم هێنراوەو ڕۆژانەش لە گەشەكردنی زیاتردایە .
ڕێژەی بەكارهێنەرانی ماك لە دوای ساڵی (2003 ) وە
2.2% لە 2003
2.7% لە 2004
3.3% لە 2005
3.6% لە 2006
3.9% لە 2007
5.3% لە 2008
6.5% لە 2009
7.3% لە 2010
8.5% لە 2011
9.0% لە 2012