کۆمپانیای هواوی چینی لە ئێستادا یەکێکە لە کێبرکێکارە هەرە گەورەکانی تەکنەلۆژیای مۆبایلە هۆشمەندەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بەجۆرێک لە دواین ئامارەکاندا توانیویەتی پێش ئەپڵ بکەوێتەوە لە رێژەی فرۆشی ئامێرەکانی بە تایبەت لە مۆبایلەکاندا.
لە ئێستا دا ، هواوی کار لەسەر بەرهەم هێنانی نوێترینی بەرهەمی خۆی دەکات کە بریتی دەبێت لە Huawei Mate 10 و بە هەریەکە لە وەشانەکانی  standard version, the Mate 10 Pro, and the Mate 10 Lite بەردەست دەبێت.

ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە Huawei Mate 10 Pro زۆر ناوازەیە بەگوێرەی دەنگۆیەکان و زانیاریە دزە پێکراوەکان بە جۆرێک کە کامێرای دوانی لە دواوە دەبێت بە کوالیتی 20 و 12 مێگاپیکسڵ و کامێرای پێشەوە بە کوالیتی 8 مێگاپیکسڵ.
وە پێشبینی دەکرێت هواوی لە ١٦ ی ئەم مانگە ئەم مۆبایلانە رابگەیەنێت.

DLCzCT9XUAE3Gac

 

DLDh5xqW0AAZewi

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.