پێشكەوتنەكانی تەكنەلۆژیا ئاسانكاری تەواویان بۆ ژیانی رۆژانەی مرۆڤ كردوە , پێڵاوی تەكنەلۆژی یش یەكێكە لە ئاسانكاریەكی تر بە تایبەتی بۆ ئەوانەی حەز بە وەرزش دەكەن یاخود هەوڵی كەم كردنەوەی كێشی لەشیان دەدەن .
تیمی ئەندازیاران لە گەورە كۆمپانیای ساوكۆنی ئوسترالی تایبەت بە پێڵاو و كەلی پەلی وەرزشی تەكنەلۆژی , دواترین بەرهەمی خۆیان نمایش كرد بە ناوی (پێلاوی تەكنەلۆی ساوكۆنی تایبەت بە راكردن).
ئەم پێلاوە كۆمەلیك تایبەتمەندی تایبەت و خزمەتگوزاری تەكنەلۆژی تیایە , لەوانە :
ژێرەوەی پیڵاوەكە لە مادەیەكی نەرم دروست كراوە بۆ ئەوەی ئازار بە قاچی بەكارهێنەر نەگەێنێت.
هەروەها كێشی سووكە , بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی ماندوبوونی بەكارهێنەر .
هەروەها لە ناوەوەی پیلاوەكە مادەیەكی تایبەتی تێدا بەكارهاتوە بۆ ئەوەی قاچت ئارەقە نەكات .
سەبارەت بە خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكانی بری تین لە :
یەكەم: لە كاتی راكردن پێت دەلێت كە هێزی بازو و قاچەكانت چەندە .
دووەم :
كێشی گونجاو بۆ بەكارهێنەر چەند باشە , چونكە بە گوێرەی هیزی بەكارهێنەر و خێرایی راكردن ئەوا پیت دەلیت كە ئایا تۆ كیشی لەشت زیادە یاخود كیشی لەشت ئاساییە .
سێیەم : گەر بێتو بە شێوەیەكی هەڵە رابكەیت ئەوا ئاگادارت دەكاتەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی راست بەردەوام بیت لە راكردن .
چوارەم : لە رێگای بوونی جی پی ئێسەوە كە تایبەتە بە نەخشە , ئەوا شوێنی راكردنەكات بۆ دیاری دەكات .
نرخی ئەم پێلاوە تەكنەلۆژیە لە 109 دۆلارەوە دەست پێدەكات و بە 139 دۆلار كۆتایی پێدێت .
بەرزی و نرخی ئەم بڕە پارەیە , پەیوەستە بە گەورەیی و بچووكی ژمارەی پێلاوەكە .