هه‌موومان ئه‌وه‌  دەزانین كە كۆمپانیای ئەپڵ یەكێكە لە كۆمپانیا بەناوبانگەكانی جیهان كە بەردەوام لە هەوڵی بەرهەمهێنانی كەل و پەلی ئەلیكترۆنی تازەتر و پێشكەوتوتر دایە ، كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌میشه‌ ركابه‌ری ده‌كات له‌ نێوان كۆمپانیاكانی تر ،كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌میشه‌ له‌به‌روپێشچوونی حۆیدایه‌.

كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌مساڵ ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند ، به‌های كۆمپانیای ئه‌پڵ لە ئێستادا ٨٠٠ ملیار دۆلارە و بەو پێیەش ژمارەی پێوانەیی بۆ بەهای کۆمپانیاکە تۆمارکردووە ، وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ به‌های هه‌ر پشكێك %3 زیادی كردووه‌ ، ئێستا یه‌كه‌مین كۆمپانیایه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی پشكێنێت و یه‌كه‌م كۆمپانیابوو بچێته‌وه‌ مێژووه‌، هه‌ر له‌و مانگه‌ی رابردوو مۆبایلی ئایفۆن 10X نمایش كرد كه‌ چاوه‌روان ده‌كرێت ئایفۆن 10X پرفۆرشترین بێت له‌ بازاره‌كانی هه‌رێمدا.

كۆمپانیای ئه‌پڵ داهاته‌كانی بۆ ساڵی 2017 بلاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا داهاتی كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌رزی به‌خۆیه‌وه‌ بینی كه‌ ئه‌مه‌ش بۆیه‌ دڵخۆشی كۆمپانیای ئه‌پڵ ، وه‌ له‌م وێنانه‌ی خواره‌وه‌دا داهاتی كۆمپانیای ئه‌پڵ ببینه‌ بزانه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا داهاته‌كه‌ی بۆته‌ چه‌ند.

وێنه‌ی یه‌كه‌م: داهاتی ئه‌پڵ كه‌ له‌رووی خزمه‌ت گوزاری و فرۆشتنی ماك و فرۆشتنی ئایپاد هیچ له‌ داهاتی كه‌م نه‌بۆته‌وه‌ وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ به‌لام له‌رووی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی ئایفۆن %68 كه‌ ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه‌.tech

وێنه‌ی دووه‌م :pie

 

وه‌ك له‌م وێنه‌یدا دیاره‌ پرفرۆشترین ئایفۆن له‌ % 69 بووه‌ ، دواتر پێشكه‌شكردنی خزمه‌ت گوزاری له‌ % 9 بووه‌ دوای ئه‌وه‌ كۆمپیوته‌ری ماك كه‌ له‌و مانگه‌دا فرۆشراوه‌ %9 بووه‌ ، فرۆشتنی ئایپاد له‌ % 7 بووه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تر.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.