بەرواری ٧/٩/٢٠١٧ گەورە کۆمپانیای کۆری سامسۆنگ، پڕۆگرامی ” bug bounty ” ڕاگەیاند ، کە تایبەتە بە پێدانی خەڵات بەهەر یەکێک، بەرامبەر دۆزینەوەی هەر هەڵەو کێشە و کەموکوڕییەک لە بەرهەمەکانی سامسۆنگ و گەیاندنەوەی بە کۆمپانیای ناوبراو.

سامسۆنگ، بە مەبەستی باشتر و پتەوترکردنی ئەو سیستم و ئەپلیکەیشنانەی کە خۆی خاوەنداریەتیان دەکات، پڕۆگرامەکەی داناوە و بانگهێشتی شارەزایان و لێکۆڵەرانی بواری پاراستن و ئاسایشی تەکنەلۆژیا دەکات، کار بە سیستم و ئەپلیکەیشنە دروست کراوەکانی سامسۆنگ بکەن کە دوایەمین نوێکارییان بۆ ڕەوانەکراوە، وە ئەگەر کەسێک بتوانێ دەستنیشانی هەر کەلێن و کێشە و گرفتێک بکات کە پێشتر نەدۆزرابێتەوە، ئەوا لەبەرامبەردا سامسۆنگ خەڵات دەبەخشێت لە نێوانی ٢٠٠ دۆلار تا ٢٠٠،٠٠٠ دۆلار ، بەپێی ئەو کێشە و گرفت و کەلێنەی دەیدۆزنەوە.

ناوی ئەو مۆبایلانەی کە خەڵاتی پرۆگرامەکە دەیانگرێتەوە:

Mobiles
شایەنی باسە، هەندێ حاڵەت هەن کە شمولی پرۆگرامەکە ناکەن وەک :

– بوونی کێشە لە پڕۆگرامێک،کە پارێزراوی تێدا نی یە.
– لە دروست بوونی کێشەکەدا، بەکارخستنی هەندێ لیڤڵ پێویست بێ وە developer.
– سیناریۆیەک کە پێویست بکات بەکارهێنەر هەڵخەتێندرێ و چەند کردارێکی زۆر ئەنجام بدات تاکوو کێشە و گرفتەکە دێتە پێش.
– چەندینی دیکەش کە لێرە لەژێر Reports related to the following categories are not eligible نوسراون.

ئەم پرۆگرامە کراوەیە تاکوو ئێستا و لە Bug_bounty دەتوانی زۆر بە وردتر مەرجەکان و چۆنیەتی بەشداریکردن و پێدانی ڕاپۆرت بە سامسۆنگ و وەرگرتنی خەڵاتەکە بخوێنیەوە.

سەرچاوە:
samsungmobile

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.