زۆربەی بەکارهێنەران لەکاتی کڕینی مۆبایلە زیرەکەکان دەکەونە پرسیارەوە  “کامیان باشترە“. زیاترین کاریگەر لەلایەن کۆمپانیای دروستکردنی مۆبایلەکەوە دەبێت لەسەر بیرکردنەوەی بەکارهێنەر بەرامبەر مۆبایلەکە.

لێرەدا پرسیاری ئەوەت بۆ دروست ئەبێت ئایا  ئەپڵی ئەمریکی باشە، یان سامسۆنگی كۆری ؟ لەکاتێکدا ئەو دوو ناوە بە گەورەترین ناوی دروستکردنی مۆبایلی زیرەک هەژماردەکرین. دواتر سیستمی بەگەرخستنی مۆبایلەکە ڕۆڵی خۆی دەبینی، ئایا ئەندرۆید  هەڵبژێرم یاخود iOS؟

وە بۆ چوونی زۆر لەنێوان خەڵكی دا دروست ئەبێت چۆن مابایلێك بكرم كامیان باشترە ، زۆربەی بەكارهێنەرانی تەكنەلۆیا تا ئێستا نازانن چ مۆبایلێك بكرن ، لەوانەیە مۆبایلێك بكریت بەلام لە رووی تایبەتمەندی پێت نەشێت لێرەدا باس لە تایبەتمەندی گالاكسی ئێس 8 و ئایفۆن ئێكس X  دەكەین.

 

تایبەتمەندی گالاكسی ئێس 8تایبەتمەندی ئایفۆن X
دەتوانێت بەهۆی سکانی چاوەوە قفڵی مۆبایل یان فۆلدەری نهێنی بکەیتەوە، لە سکانی پەنجە بەهێزترەشاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ “Super Retina”یه‌ به‌ قه‌باره‌ی 5.8 ئینج2 كه‌ یه‌كه‌م شاشه‌ی جۆری  OLEDیه‌
بە ناسینەوەی دەموچاوت قفڵی شاشەکە دەکاتەوە، رێگەیەکی ئاسان و خێرایەبه‌هۆی كارتی A11 Bionic كه‌ خێراتر و هۆشمه‌ندتره‌
گالاکسی S8 شاشەکەی ٥،٨ ئینچە و گالاکسی S8 پلەس شاشەکەی ٦،٢ ئینچە، لە ئایفۆن گەورەترنئایفۆن X  بایه‌خێكی زۆری پێ داوه‌ و له‌گه‌ڵ كامێرای TrueDepth
ئەم گالاکسییەدا شەحنکردنەوەی وایەرلێس و شەحنکردنەوەی خێرا (فاست)ی هەیەپشتی مۆبایلی ئایفۆن X وه‌ك شاشه‌كه‌ی له‌ شووشه‌ پێك هاتووه‌
له‌ ڕووی گرتنی ڤیدیۆیوه‌ ده‌توانێ به‌ كوالیتییه‌كی به‌رز پێشكه‌شی بكاتله‌ ڕووی گرتنی ڤیدیۆیوه‌ ده‌توانێ به‌ كوالیتییه‌كی به‌رز پێشكه‌شی بكات
ناتوانی له‌ ڕێی ئیمۆجییه‌وه‌ نامه‌ی ده‌نگی بنێریده‌توانی له‌ ڕێی ئیمۆجییه‌وه‌ نامه‌ی ده‌نگیش بنێری
سیستەمی نۆگات كە لەو ماوەیەدا فێرژنی نوێی بۆ هاتئایۆئێسی 11 لەسەرە كەبەباشترینە

 

ئەوەی پێشتر باسمانکردووە  لەناو ئەم خشتەیەدا  ناتوانێرێت ببێتە جێگەی دڵخۆشی بۆ خەڵك ، وە بەڵام ئەو خشتەییە ناتوانێت وەڵام ئەو پرسیارەمان بداتەوە، کە ئایا کامیان باشترە ئەپڵ یاخود سامسۆنگ؟ ئەندرۆید یاخود iOS؟ بەڵام زۆربەی کات لایەنگری ئەم هەڵبژاردنانە دەکرێت.

بۆچی ئەپڵ؟ چونکە کۆمپانیایەکی ئەمریکی پرۆفیشناڵە، بناغەی دەستپێکردنی ئەم بازدانە گەورەییە لەجیهانی مۆبایلە زیرەکەکاندا، داهێنەرەکەی سیڤ جۆبزی کۆچکردووییە، بەڵام iOS سیستمێکی قۆرخکراوە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە، سیستمێکی بەهێزوپتەوە، ناشتوانرێت لەسەر هیچ مۆبایلێکیتر بەکاربهێنرێت، بەڵکو تەنها بۆ خاوەن ئامێرەکانی ئەپڵە.

 

_ بۆچی سامسۆنگ؟ چونکە کۆمپانیایەکی كۆرییە  کە دەستێکی باڵای هەیە لەبازاڕی تەكنەلۆژیادا و لەماوەیەکی کەمدا توانای سەرکەوتن بەدەستبهێنت، وشاشەکان بە ئەپڵ دەفرۆشێت و لەچەند کاتێکی جیاوازدا لە ئەپڵی بردووتەوە. ئەندرۆید سیستەمێكی گەورەییە كە لەلایەن گۆگڵەوە پێیی دراوە  سەرچاوەکراوەییە دەتوانرێت بەئارەزووی بەکارهێنەر تایبەتبکرێت.

لێرەدا هەڵبژاردن دەگەڕێتەوە بۆ خۆدی خۆت، ئایا تۆ ئارەزووتئەوەت هەیە بێتە ژوورەوە بۆ جیهانی پرۆگرامین، ودەستکاری “روومەكان ” بكەیت ، وە  مۆبایلەکەت وای لێبكەیت  کە دەگونجێت بەلاتەوە و ئارەزووکان پڕدەکاتەوە، وە بۆ چەندین چەندین کاری جیاواز بەکاربهێنیت؟ کەواتە گالاکسی ئێس 7 یان 8 هەڵبژێرە.

بەڵام ئەگەر لەوجۆرانەی کە ئارەزووی دەستکاریکردن و چوونەژوورەت نییە بۆ جیهانی پرۆگرامەکان، و تەنها شت پرۆگرامی نەگۆڕ و پتەو لەسەر شاشەی مۆبایلەکەی پێویست پێ بێت بەبێ ئەوەی ڕۆژانە جیاوازی بەسەردابێت، بەهۆییەوە پێویستییەکانت دابینکرابێت بەبێ دەستکاریکردن، لێرەدا پێویستە ئایفۆن5 یان 6 یان X   هەڵبژێرێت.

 

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.