ئێستا لە نوێترین وەشانی ڤایبەردا ، دەتوانی ژمارەی ڤایبەرەکەت بگۆڕی بۆ دانەیەکی نوێ بێ ئەوەی هیچ کام لە وێنە و رەسم و ڤیدیۆ و چاتەکانت بسڕێنەوە.
واتا ئەگەر پێشتر بە ژمارەیەک هەژماری ڤایبەرەکەتت دروست کردبێ، بەڵام چیتر ئەو ژمارەیە بەکارنەهێنی و بتەوێ هەژماری ڤایبەرەکەت بخەیە سەر ژمارەیەکی نوێ ئەوا بە نوێکردنەوەی وەشانی ڤایبەرەکەت بۆ نوێترین وەشان دەتوانی ئەو کارە بکەیت.
new

::: چۆنیەتی ئەنجامدانی:

١- سەرەتا لە: پلەی ستۆر پڕۆگرامەکە، نوێ بکەوە ( کلیک لە لێرە بکە بۆ نوێکردنەوە ).
یان لە ئەپ ستۆر پڕۆگرامەکە نوێ بکەوە: ( کلیک لێرە بکە بۆ نوێکردنەوە ).

٢- دوای نوێکردنەوەی پڕۆگرامی ڤایبەرەکەت، سەرەتا سیمکاردی ژمارە نوێ یەکە بخەسەر ئەو مۆبایلەی ڤایبەرەکەی لەسەرە و مۆبایلەکە داگیرسێنە و پەیوەستی ئینتەرنێتی بکە.
3- ئینجا گەر مۆبایلەکەت سیستمی ئەندرۆیدی لەسەرە:
Viber بکەوە و بڕۆ بۆ Settings ئینجا دواتر Account پاشان Change Phone Number ئینجا New Phone Number ، دواجار ژمارە نوێ یەکەت بنوسە و Continue لێ بدە تاکوو ژمارەکەت پشتڕاست بکرێتەوە و بچێتە سەر هەژمارەکە.
ئەگەر مۆبایلەکەت سیستمی ئای ئۆ ئێس ی لەسەرە:
viber بکەوە و More لێبدە، بڕۆ بۆ Settings و  ئینجا Account پاشان Change Phone Number لەکۆتایدا
New Phone Number ، دواجار ژمارە نوێ یەکەت بنوسە و Continue لێ بدە تاکوو ژمارەکەت پشتڕاست بکرێتەوە و بچێتە سەر هەژمارەکە.

تێبینی:
ئەگەر بەهەر هۆکارێک نەتتوانی پرۆگرامی ڤایبەر نوێ بکەیەوە لەسەر سسیتمی ئەندرۆید، ئەوا دەتوانی کلیک لە لێرە بکەی بۆ داگرتنی ڕاستەوخۆ لە ڤایبەرەوە( دوای کلیک کردن، فایلێک بە قەبارەی ٣٧.٥٢٢٨ کیلۆبایت داونلۆد دەبێت، دەتوانی دایبەزێنیتە سەر مۆبایلەکەت ).

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.