خاوبوونەوەی کۆمپیوتەر چەندین هۆکاری هەیە، لێرەدا هەوڵمانداوە بەربڵاوترینیان باس بکەین, وە چۆنیەتی خێراتر کردنی کۆمپیوتەریش لەهەمان کاتدا باسکراوە:
7- بەکارهێنانیClean Manager
بەهۆی ئەمەوە کۆمپیورەکەت خاوێن دەبێتەوە لە فایلە زیادەکان و ناپێویستەکانی ویندۆوس . بەم جۆرە ئەنجامی بدە: start لێبدە و بنوسە cleanmgr.exeدواتر Enter بکە ، پاشان ویندۆوس دەگەڕێ بەدوای فایلە زیاد و ناپێویستەکان و دواتر لە ویندۆیەکدا نیشانت دەدات، تۆ لەوێدا سەح لەهەموو نوسینەکان بکە پاشان لەخوارەوە Clean up system files لێ بدە، بەم جۆرە بڕێکی زۆر لە جێگەت بۆ دەگەڕێتەوە. (دەکرێ بزانی بڕی چەند لە فایل دەسڕدرێتەوە ، بە سەرنج دان لە ژمارەی بەرامبەر total amount of disk space you gain).
8-بەکارهێنانی بەرنامەی Disk Defragmenter
بەهۆیەوە زانیارییەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەت ڕێک و پێک دەکرێت و هەریەک دەخرێتە جێگەی خۆیی و بەمەش کۆمپیوتەر بەکاتێکی کەمتر دەتوانێت زانیارییەکان بگوازێتەوە و بدۆزێتەوە. بەم جۆرە ئەنجامی بدە: start لێبدە و بنوسە dfrgui.exe پاشان لەسەر یەکێک لە درایڤەکانت کلیک بکە و دواتر Defragment disk.لێ بدە ، بۆ هەموو درایڤەکان ئەوە دووبارە بکەوە.
9- خاوێنکردنەوەی وێبگەڕەکان (Browser)
برۆ بۆناو بەشی history ئەو بڕاوسەرەی کەزۆر بەکاری دەهێنی و خاوێنی بکەوە پاشان هەموو ئەو تووڵبارانەش لابدە کە ئیشت پێیان نیە. دەتوانی بەهۆی داگرتنی دووگمەکانی Ctrl + Shit + Delete بچیتە بەشی سڕینەوەی خێرای ناو history هەریەک لە گۆگل کڕۆم و مۆزیلا فایەرفۆکس. (لەبیرت بێت the begin of time هەڵبژێرە تا هی هەموو ڕۆژەکان بسڕێتەوە)
10- خاوێنکردنەوەی کۆمپیوتەر لە (Malicious Software)
ئەویش بەدانان و بەکارهێنانی دژە ڤایرۆس و دژە ئەدوەیری زۆر باش.
11- لەکارخستنی Search Indexing
لە Start بنوسە services.msc پاشان Enter بکە دواتر بگەڕێ بەدوای Windows Search کە دۆزیتەوە کلیکی لای راستی لەسەر بکە Properites هەڵبژێرە دواتر لەبەشی خوارەوە و لە startup type هەڵبژاردەی Disabledهەڵبژێرە و دواترOk بکە.
12- بەرزکردنەوەی توانای پارچەکانی کۆمپیوتەر
دەتوانی بەهۆی Ready boost توانای ڕامی کۆمپویتەرەکەت بەرز بکەیەوە و فلاشەکەت وەک ڕام بەکاربهێنی ،بەم جۆرە: فلاشەکەت ببەستەوە بە کۆمپیوتەرەکەت، پاش ماوەیەک ویندۆیەکی دێتە سەر تۆ لەوێدا هەڵبژاردەی Speed up my system هەڵبژێرە و دواتر Use this device هەڵبژێرە و ئینجا لەخوارەوە بڕی ئەو قەبارەیە دیاری بکە کە دەتەوێ لە فلاشەکەدا بەکاربهێنرێ بە مێگابایت، لە کۆتایدا Okلێ بدە.
بەکارهێنانی بەرنامەی Ccleaner
بەهۆی ئەم بەرنامەیەوە دەتوانی زۆر شت ئەنجام بدەی ، لەوانە :خاوێنکردنەوەی کۆمپیوتەر ، سڕینەوەی لاپەڕەکانی ئینتەرنێتی بڕاوسەرەکان و فایلە زیادەکان ، چارەسەرکردنی کێشەی Register و چەندین شتی دیکەش. لێرەوە دایبگرە:
14- گۆڕینی پارچەکانی کۆمپیوتەر( Ram, Hard disc, Processor) بە گۆڕین و دانانی پارچەیەکی نوێتر و باشتر کۆمپیوتەرێکی خێراتر و چالاکترت دەبێت ، دەتوانی ڕامەکەت بەرز بکەیەوە بۆ زیاتر لەوەی هەتە یان پڕۆسێسەرەکەت یاخوود هارد دیسکەکەت بکەت بە دانەیەکی نوێ و قەبارە گەورەتر.
لینكی پەیوەندیدار