کاتێک یه‌كێك دەیەوێت ئه‌ژماره‌كه‌ت هاک بکات ،بۆ نموونە ئه‌ژمارى فەیسبووک یان ئینستاگرام ، ئه‌وا كه‌سى هاککەر بۆ دەست کەوتنی وشەی تێپەر بوونت چەند رێگەیەک دەگرێتە بەر بەکارهێنانی پەرەی تەزویر یان هاک کردنی ئامێره‌كه‌ت (كۆمپوته‌ر، مۆبایل،ڕاوته‌ر) یاخود چەندین ڕێگه‌ى تر.
بەڵام ئێستا لەگەڵ کلیلی پارێزگاری U2F security key هچ هاککەرێک ناتوانێت دەستی بگاتە هەژمارەکەت وەئەگەریش وشەی تێپەربوونت بزانێت.
له بابه‌تى فێركارى ئه‌مجاره‌ماندا كاره‌كانى كلیى پارێزگارى روون ده‌كه‌ینه‌وه
1- کلیلی پارێزگاری U2F security key چییە و چۆن کاردەکات.
2-چۆن چالاکی دەکەیت لەسەر ئه‌ژمارى facebook و ئیمه‌یلى gmail
1-ئایا کلیلی پارێزگاری U2F security key چییە ؟
پێک دێت لە فلاشێک کەدرووست کراوە لەلایەن کۆمپانیای yubico و کە پشتگیرى گەرەترین کۆمپانیا گەوەرکانی جیهان دەکات وەک
Facebook – google – Dropbox- GITLAB – Bitbucket – Dashlane –GOV.US– GitHub – Salesforce
2-چی رودەدات ئەگەر ئەم فلاشەم ونکرد؟
مەترسە لەکاتی تێپەربووندا راستەوخۆ داوای کلیلت لێەکات و وەراستەوخۆش کۆدێک دێتەوە بۆ ژمارەکەت
3- ئایا بۆ هەموو کاتێک کەتێپەر ببم ئه‌ژماره‌كه‌م دەبێت فلاشەکە بەکاربێنم؟
سەرەتا یەکه‌م جار کە چالاکی دەکەیت لەسەر ئه‌ژماره‌كه‌ت داوای هه‌ڵگرتنى ژماره نهێنى خودكارانه‌ت لێدەكات واتە دەتوانیت وای لێبکەت لەسەر ئامێرەکەی خۆت داوای نەکات.
4- چۆن دەبێت ئەگەر لەرێگاى موبایلەکەمەوە تێپەرببم ؟
بەڵی ئەم فلاشە سیستەمی NFC, Bluetooth جێگیرە واتە بەخێرای دەتوانیت تێپەرببیت..
5- ئایا ئەم فلاشە ئەگەری شکانی هەیە ئەی هەگەر کەوتە نا ئاوەوە.؟
بێخەم بە لەکوالیتى ئەم فلاشە، و هه‌روه‌ها دژە ئاوە.
6- ئایا من بەتەنها یەک ئه‌ژمار دەتوانم تۆمار بکەن؟
نەخێڕ بەدڵنیایەوە دەتوانی ژیاتر لە ١٠ ئه‌ژمار تۆماربکەی لەسەر ئەم فلاشە.
ریزبەندی گەورەترین کۆمپانیاکان کە پشتگیری ئەم کلیله ده‌كه‌ن
له‌م ڤیدیۆییه‌دا فێركاری چۆنیه‌تى كارپێكردنى ئه‌م فلاشه به زمانى شیرینى كوردی ببینه