ئەم یارییە ماوەیەكە هەرای ناوەتەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا و وای كردووە زۆربەی وڵاتە عەرەبییەكان پێیەوە سەرقاڵ بن، ئەم یارییە لە لایەن كەسێكی سعودییەوە درووست كراوە.
تكایە بەباشی بابەتەكە بخوێنەرەوە و گرنگی بە دێڕ بە دێڕی قسەكانم بدەن بۆ ئەوەی تووشی كێشە نەبن هیچ كامتان.
ئەم یارییە بە ناوی مریەمەوە ناونراوە و چیرۆكێكی لە پشتەوەیە، مریەم لە چیرۆكەكەدا داوا لەو كەسەدەكات كە ڕێگای ماڵی وون كردووە و پێی دەڵیت بمبەرەوە بۆ ماڵی خۆمان، سەرەتا پێت دەڵێ لە ژوورێكدا بە بە تەنها و (سەماعە) هێدفۆنێك لە گوێ بكە بۆ ئەوەی گوێ بیستی ئەو دەنگە بیت كە لە هەر پرسیارێك و شوێنێك دەنگەكە دەگۆڕێت، هەر پرسیارێكی لێ كردی مریەم وڵامی ئامادە كراوی بۆ دانراوە و هەر وەڵامێكیش پەیوەندی بە وەڵامی دواترەوە هەیە كە تۆ وەڵامی دەدەیتەوە،
چەندین پرۆگرام سازی ئەو بوارە پێیان وایە ئەم پرۆگرامە هاو شێوەی پرۆگرامی ( نەهەنگی شینە )كە ماوەیەك پێش ئێستا لە وڵاتانی فەرەنسا و ڕووسیا بڵاو بوویەووەو بووە هۆی خۆ كوشتنی 150 كەس، هەروەها كۆمەڵێك كەسی تر دەڵێن ئەم یارییە بۆ سیخوڕی كردنە لەسەر تۆی بەكار هێنەر بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر وڵاتەكان كۆ بكەنەوە، بەڵام پرۆگرام سازێكی تری سعودی ئاماژە بەوە دەكات دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بۆ مەرامی هاك بەكار نەهێنراوە و سیخوڕێ پێوە ناكرێت، بە پێی زانیارییەكان لە ئەپ ستۆر ئەو كەسەی ئەم پرۆگرامەی درووست كردوە ناوی Salman AlHarbi ییە و لە تویتێكی تایبەت لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئەماژەی بەوە كردووە كە ئەم یارییە تەنانەت وەڵامەكانیشت تۆمار ناكات ! ئێمە تەنها ئەوەندەمان لەسەرە ئێوەی بەكار هینەر ئاگادار بكەینەوە بە دوور بن لە بەكار هینانی.
لەكاتی بەكار هێنانی ئەم یارییەدا مەریەم سەرەتا هەست و سۆزت دەجووڵێنێت وات لێدەكات وەكوو كچێكی داماوو فەقیر بێتە پێش چاوت، پاش تەواو بوونی پرسیارەكان پێت دەڵێت پاش 24 كاتژمێری دیكە پرسیاری نوێت بۆ دەنێرم.
وات لێ دەكات تامەزرۆی پرسیاری دواتر بیت، بە جۆرێك هەر پرسیارەو وا درووست كراوە وا هەست بكەیت كەسەكە لە لای تۆیەو ژیانت دەزانێت، پاش ماوەیەك لینكێت بۆ دەنێرێت پێت دەڵێ ئەم گۆرانییە دیاری منە، تۆ هەر كە كردتەوە ئەو بەرنامەیە هەڵ دەستێت بە هاك كردنت و سەرجەم وێنەكانت دەبات، لە هەنێ پرسیاری تردا داوات لی دەكات زمانی خۆت ببڕیت و بە كامێرای پێشەوە وێنە بنێریت، ناشتوانیت درۆی لەگەڵ بكەیت چوونكە دەزانێ كە درۆ دەكەیت، ئەگەر بێت و درۆ بكەی هەڕەشەت لێ دەكا بە بڵاو كردنەوەی وێنەكانت، بۆیە زۆر كەس هەوڵی خۆ كوشتنی داوە و لە ماوەی ڕابردوودا كچیكی منداڵ خۆی كوشتووە، ئەم چیرۆكە زۆر كەس دەڵێن دوورە لە ڕاستییەوە.
بە پێی لێكۆڵینەوەكانمان ئەم پرسیارانە كەسێك ڕێكی خستووە كە زۆر زیرەكە لە بواری دەروونی مرۆڤ بە جۆرێك وات لێ دەكات وا هەست بكەیت قسە لەگەڵ جنۆكەكان دەكەیت.
ئەم یارییە چۆن كار دەكات و بۆ وا دەكات ببێتە هۆی خۆ كوشتنت؟
یارییەكە یارییەكی فكرییە و باری دەروونی مرۆڤەكان دەشێوێنێت وات لێ دەكات كاتێك وەڵامی پرسیارێك دەدەیتەوە و دەچیتە ژوورێكەوە لێت دەپرسێت كێ ناڵێ ئێستا لە تەنیشتتەوەم؟ ئەو كات دەنگێگ دێت بە جۆرێك دەنگەگە درووست كراوە وەكوو 3D وەكوو بڵێی كەسەكە لە تەنیشتت دانیشتبێت، ئەمەش باری دەروونیت تێك دەدات و ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی ئەقڵت لەدەست بدەیت و شەوانە نەتوانیت بچیتە شوێنی تاریكەوە و وا هەست بكەیت لەگەڵتایە، دەروون ی مرۆڤ ئیلاقەی بە تەمەنەوە نیە ، تكاتان لێ دەكەم هەرگیز هەوڵ مەدەن ئەم یارییە بكەن. ئەوەی بڵێت ئەبێتە هۆی مردن ڕاست نیە، چوونكە ئەم یارییە تەنها مێشكی مرۆڤەكان تێك دەدات و وات لێدەكات تێك بچێت باری دەروونیت، ئەوەشی كە ئەبێتە هۆی مردنەكەت دڵ وەستاندنتە بە هۆی ئەو ترسەی كە لە یارییەكە ڕوو بە ڕووت دەبێتەوە.
ئاگادار كردنەوە بۆ دایكان و باوكان
تكایە دایكان و باوكانی خۆشەویست ئاگاتان لە مۆبایلی منداڵەكانتان بێت مەهێڵن ئەم جۆرە بەرنامانە بەكار بهێنن، چوونكە ئەبێتە هۆی تێك چوونی باری دەروونی منداڵەكەت و نەمانی توانا بۆ هەمو شتێك ، وای لێ دێت لە هەمو شتێك بترسێت و بە بانگ كردنێكی بچووك بكەوێتە لەرزین و دڵە ڕاوكێ.
ئێمە وەكوو تێك ئای بە هیچ جۆرێك بەرپرس نیمان لەو كەسانەی كە بەرنامەكە دادەبەزێنن و خۆیان تاقی دەكەنەوە.
تێك ئای – ڕەنجە حسێن