بێگومان گه‌لی كوردیش یه‌كێكه له‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له دێر زه‌مانه‌وه بلیمه‌تی جۆرا و جۆری له بواره جیا جیاكانی ژیان تیادا ده‌ركه‌وتووه هه‌رچه‌نده به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا ماوه‌یه‌كی كه‌مه ڕووی له جیهان كردووه بۆیه گه‌لی كورد له‌م بواره‌دا ڕۆڵی زۆر كه‌مه به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه كه بلیمه‌ت و كه‌سایه‌تی ناودارمان نه‌بێت له‌م بواره‌دا بۆیه ئێمه وه‌ك ماڵپه‌ڕی تێك ئای یه‌كێك له چه‌مكه‌كانمان بریتیه له ناساندن و دۆزینه‌وه‌ی بلیمه‌ت و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی كورد له بواری ته‌كنه‌لۆژیا.
سالار كه‌مانگه‌ر له ساڵی ١٩٧٧ له وڵاتی ئێران له شاری ته‌هران له دایكبووه كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردی ڕۆژهه‌ڵاته و له هۆزی كه‌مانگه‌ره كه نازناوه‌كه‌شی له جیهاندا هه‌ر ئه‌مه‌یه و كراوه به ناوی دووه‌می.
بەكەلۆريۆسی هه‌یه له زانستی بایۆلۆجی كه له ساڵی ١٩٩٨ له زانكۆی ستانفۆرد به‌ده‌ستی هێنا دوای ساڵێك له به‌كه‌لۆریۆسه‌كه‌ی له ساڵی ١٩٩٩ وه‌ك حه‌وته‌م فه‌رمانبه‌ر چووه پاڵ ماڵپه‌ڕی گووگڵ.
سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی مه‌یدانی كوڕه كورده‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ٢٠٠١ كه یارمه‌تی گووگڵی ده‌دا بۆ كاری ڕیكلام و ڕاگه‌یاندن و به سیسته‌مكردنی كۆمپانیاكه و هه‌روه‌ها سیسته‌مێك دابنێت بۆ وه‌رگرتنی فه‌رمانبه‌ران و گه‌وره‌كردنی گووگڵ هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد كه ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌وپێش بچێت.
له ساڵی ٢٠٠٦ له وتاری هه‌فتانه‌ی بازرگانی سالار به یه‌كه‌م كه‌سی گووگڵ دیاری كرا له ڕووی درووستكردنی باشترین داهێنان جگه له گووگڵیش سالار له ٢٩ ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٠ به به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یوتوب ده‌ستنیشانكرا و له ساڵی ٢٠١٤ ش به جێگری Susan Wojcicki دیاریكرا.
باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه به‌رواری له دایكبوونی سالار هه‌مان به‌رواری له دایكبوونی ئیڤانكا تڕامپی كچه سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكایه كه سالار خه‌ڵكی ئێرانه به‌ڵام دواتر به‌ره‌وه ئه‌مریكا ڕۆیشت.