تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بە یەکێک لە تۆرە گەورەکان دادەنرێت ، تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بووک گۆرانکاری گەورەی لە پرۆگرامەکانی بۆ مۆبایلە زیرەکەکان و روکاری ماڵپەڕەکەی کردوە و چەند زیادکراوێکی گرنگی بۆ زیاد کردوە کە وامان لێ دەکات جگە لەبابەتی ئەو پەیجانەی لایکمان کردون و فرێندەکان دەتوانین شتی دەرەکیش ببینین لەو شتانەی فەیسبوک لە ئەنجامی بەکارھێنانی فەیسبوکدا ھەست دەکات حەزت پێی ھەیە .

تایبەتمەندیەکە ناوی Explore feed ئەو بابەتانەی تیایە کە کۆمپانیای فەیس بووک بەپێی لایک و هاوسۆزیەکانی پێشتر کردومانە زیادکراوبوو دێتە بەردەستمان ئەمەش وا دەکات کاتێکی زیاتر بەسەر بەرین لە فەیس بووک..

پاش ئەوەی تایبەتمەندیەکە زیاد دەکرێت لە بەشی لای چەپ لەژێر نوسراوە See more دەردەکەوێت و لە مۆبایلەکانیش بەهەمانشێوە لە سیتی پەیج و یاریەکاندا دەردەکەوێت .

03D48227-1248-440A-B60E-A300297EA120

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.