پەیپەر فۆلد كە بە واتای نهۆمەكانی كاغەز دیت ئەو ئامێرەیە كە ریگەت دەدات لە یەك كاتدا 3 شاشەی مۆبایلە هۆشمەندەكەت بەكار بهینی.
لە كاتی بەكار هینانی پەیپەر فۆلد هەر بەشیك دەتوانی بە جیا و لە یەك كاتدا بەكار بهێنین وەكو 3 ئامیری جیاواز.
ئەم ئامێرە بۆ ئەوە بەرهەم هێنراوە ئەو كەسانەی مۆبایلە هۆشمەندەكان بەكار ئەهینن , بتوانن كارەكانیان لە كاتێكی كەمتر و چەند كارێك بە یەكەوە و لە یەك كاتدا ئەنجام بدەن.
پەیپەر فۆڵد لە توانای دا هەیە كی بۆرد واتە تەختە كلیلی مۆبایلەكان بە شیوەیەكی گەورەتر و روونتر پیشان بدات, وە كێشێكی كەمی هەیە و كە وا دەكات ئاسان بێت بۆ هەلًگرتن.
پەیپەر فۆڵد لە كاتی جولاندنی بە لایەكاندا راستەوخۆ داتا و گرافیكەكانی دەسورێنێت بەو ئاراستەی كە لەسەریەتی, وە شاشەیەكی دەست لێدانیشی هەیە و لەكاتێكدا ئەگەر هەر سێ بەشەكەی بە یەكەوە بەكار بهێنێت , ئەوا دەتوانی بە جوڵاندنی ئامێرەكە بەرەو پیشەوە وێنە یاخود داتا كانت نزیك بكەیتەوە و لە كاتیك كە بەرەو ناوەوەی دەبەی دوور دەكەویتەوە .
شایەنی باسە ئەم ئامێرە لە لایەن ڕۆیل ڤێرتیگل لە تاقیگەی تەكنەلۆژی هیومان میدیا دروست كراوە.
لەم بارەیەوە ڕۆیل ڤێرتیگڵ بەڕێوەبەری پڕۆژەكە دەڵێت : دروستكردنی ئامێری كارەبای و كۆمپیوتەری لە شیوەی كاغەز , سەركەوتنێكی گەورە بوو بۆ تیمەكەی ئێمە ,چونكە ئەمە وادەكات لەمەو دوا چەند كارێكی مۆبایلەكانمان لە یەك كاتدا بەكار بهێنین, ئیمە سەرقالین كە شتیكی نۆی بكەین لە ئامێرەكەمان و لەوەی ئیستا كە هەیە زیاتر بەرەو پێشی ببیەن .